ژن واته مرۆڤ، واته گیاندا‌رێك و جوانترین و هه‌ستیارترین دروستكراوی خودا، ژن له‌ناو هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كان به‌بێ جیاوازی هه‌ڵگری ناوی كچ، ژن، دایك، خوشك و هاوژینه؛ به‌ڵام له‌ڕووی ڕێزگرتن و پارێزراویی مافه‌كانی له بڕیاردان و هه‌ڵبژاردنێكی دروست، ئیشكردن و چه‌ندان شتی تر، له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ یه‌كێكی تر جیاوازییه‌كی زۆر به‌خۆیه‌وه ده‌بێنێت.
ژن له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی داخراودا
لەم کۆمەڵگەیانە زۆر جار گوێبیستی به‌كارهێنانی وشه‌ی "زه‌عیفه" بۆ ژن ده‌بین، له كاتێكدا له كۆمه‌ڵگه كراوه و ومۆدێرنه‌كان ئه‌م وشانه نین، پیاو و ژن به ته‌واوكه‌ر و یه‌كسانی یه‌كتر و هه‌ژمار ده‌كرێن، هه‌میشه له‌و باوه‌ڕه‌دان كه له پشتی هه‌ر پیاوێكی به‌هێز و لێهاتوو، ژنێكی به‌هێز هه‌یه.
بۆ نموونه، ژن له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی داخراو و پیاوسالار، له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی خێزانیش به چاوێكی كه‌متر له پیاو سه‌یر ده‌كرێ، هه‌موو كات كچ ده‌بێت به فه‌رمانی باوك و برا، ژنیش به فه‌رمانی مێرده‌كه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.
ڕاسته له هه‌ندێك ڕووه‌وه به‌گوێكردنی باوك، برای گه‌وره و مێرد پێویسته و له زۆر هه‌ڵه ژن و كچ ده‌پارێزن كه ڕه‌نگه ئه‌وان به‌هۆی ئه‌زموون و زیاتر ناسینی ڕه‌گه‌زی خۆیان، باشتر له به‌رژه‌وه‌ندییان تێبگه‌ن و بیانه‌وێ له هه‌ڵه و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی به‌دووریان بگرن، به‌ڵام كه گه‌یشته ئاستی پیاوسالاری و ڕێگریكردن له گه‌یشتن به ئه‌و شتانه‌ی ئه‌مان وه‌ك ژن ده‌یانه‌وێ، هیچ مانایه‌كی نامێنێ و بابه‌ته‌كه له دڵسۆزی و خه‌مخۆری ده‌رده‌چێ.
ڕێگریكردنی كچان له خوێندن و ژنان له ئیشكردن، یه‌كێكه له‌و نموونه زه‌قانه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی پیاوسالاردا هه‌یه، بیانووش زۆرجار ئه‌وه‌یه كه گوایه كچ پێویستی به خوێندن نییه و ژنیش پێویسته منداڵه‌كانی به‌خێو بكات و چاوه‌ڕێی ده‌ستی مێرده‌كه‌ی بێت، ئه‌مانه‌ش ده‌بنه هۆی له‌گۆڕنانی خه‌ونی ژن و ئاینده‌ی كچان، ناهێڵێت له داهاتوو له‌سه‌ر پێی خۆیان ڕاوه‌ستن.
له‌لایه‌كی تره‌وه، كێشه‌ی گه‌وره‌ی به‌زۆر به‌شوودانی كچ له‌ناو كۆمه‌ڵگه پیاوسالار و داخراوه‌كاندا باوه، ئه‌مه‌ش وه‌ك یه‌كێك له جۆره‌كانی توندوتیژی هه‌ژمار ده‌كریت، ته‌نانه‌ت له‌دوای پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریش دیسان كێشه‌كانی ئه‌و ژنه سه‌رله‌نوێ و به ڕیژه‌یه‌كی زیاتر له پێشوو ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
ڕوونتر بڵێم، به‌هۆی به‌زۆر به شوودانی ئه‌و كچه كه هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته ته‌مه‌نێكی گونجاو بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌م پرۆسه‌یه و هه‌ڵگرتنی ئه‌ركی ماڵ و منداڵ، دیسان به‌هۆی پیاوسالاری و جیاوازیی نێوان بیروڕاكان یان به‌كارهێنانی توندوتیژی له ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونی به‌رانبه‌ر ئه‌و ژنه، ده‌بێته هۆی گه‌وره‌بوونی كێشه‌كان و لێدانی زه‌نگێكی مه‌ترسیداری تر.
له‌م جۆره ژیانه‌دا نه‌ك ته‌نیا ژنه‌كه، به‌ڵكو منداڵه‌كانیشی زیانمه‌ند ده‌بن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌و منداڵانه ده‌بێت و نه‌وه‌یه‌كی تری پیاوسالار دروست ده‌كات، بۆیه ده‌توانین بڵێین كۆتاهێنانی ئه‌م جۆره ژیانه له‌لای ژنانه‌وه‌یه، ئه‌ویش به وشه‌یه‌كی زۆر ساده، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆك زۆر گه‌وره ده‌بێت كه "جیابوونه‌وه"یه.
دوای ئه‌م ڕووداوانه، ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه ڕووی له زیادبوون كردووه، هه‌رجارێك ده‌بینه بینه‌ری تێكچوونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بچووك كه خێزانه، ئه‌م تێكچوونانه دیسان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه به‌گشتی و ئاینده‌ی منداڵان هه‌یه، هه‌ندێك جاریش ده‌بینه بینه‌ری خۆكوشتنی ئه‌و ژنانه كه زیانێكی ده‌روونی و ڕۆحی و جه‌سته‌ییان له‌لایه‌ن خێزانه‌كانیان یان هاوژینه‌كه‌یان پێ گه‌یشتووه، هه‌ست به لاوازبوون له به‌رانبه‌ر كێشه یان له‌ده‌ستدانی كه‌سایه‌تی له‌ناو كومه‌ڵگه بكات، بۆیه زۆرینه‌ی ئه‌م ژنانه دووچاری نه‌خۆشیی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ بوون، بۆیه ده‌ست به خۆكوشتن ده‌كه‌ن.
ژن له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه‌دا
ژنانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه زۆر له ژنانی كۆمه‌ڵگه‌ی داخراو جیاوازن، لێره پیاوسالاری نییه، به چاوی ته‌واوكه‌ری نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌وه له ژن ده‌ڕوانن، ڕێز له‌و ژنه له‌ژێر ناونیشانی كچ، خوشك، دایك، هاوسه‌ر ده‌گرن، خێزان وه‌ك هاوڕێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵه كچه‌كانیان ده‌كه‌ن و هه‌موو ئازادییه‌كیان له‌ژێر چاودێری و ئامۆژگاریكردنی نه‌رم پێ ده‌به‌خشن.
له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه هه‌موو مافه‌كانی ژن پارێزراوه، ته‌نانه‌ت مافی ده‌ربڕینی خواست و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا و هه‌ڵبژاردنیان هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ندێك جار دووچاری هه‌ڵه‌یه‌ك بێت، ده‌توانێت روو له كه‌سوكاری بكات و داوای یارمه‌تییان به‌بێ هیچ ترسێك لێ بكات، چونكه له‌وه دڵنیایه كه خێزانه‌كه‌ی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی ده‌بن و هه‌میشه له رێی ئامۆژگاری و به‌كارهێنانی وشه‌ی نه‌رم و دوور له قسه‌ی زبر یارمه‌تی ده‌ده‌ن.
ئه‌مه وا ده‌كات ئه‌و ژنه به‌بێ هیچ جیاوازییه‌ك له‌گه‌ڵ كوڕ به‌رده‌وام بێت له خوێندن و دروستكردنی ئاینده‌یه‌كی رۆشن، هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك فه‌رمانبه‌ر، مامۆستا یان پزیشكێك.
له‌م جۆره كۆمه‌ڵگه‌یه، كچ مافی هه‌ڵبژاردنی هاوژینی هه‌یه، بێگومان ئه‌مه‌ش له ته‌مه‌نێكی گونجاو بۆ ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌بێت، دوای ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ست ده‌كاته قۆناغێكی نوێ له ژیانی و پێكهێنانی خێزان، بۆیه هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵگه بچووكه‌كان به‌باشی پێكبهێنرێت و په‌روه‌رده بكرێت، به دڵنیاییه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌وره‌ش دووچاری كێشه و گرفت نابێت و ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه كه‌م ده‌بێت، كۆمه‌ڵگه‌ش ڕوو له گه‌شه و ئارامی ده‌كات.
-wishe