رۆژی زمانی دایک لە کورد، کوردستان پیرۆز بێت
دهۆك بارزانی

بەکوردی دەژیم بە کوردی دەمرم.
‏بە کوردی دەدەم وەرامی قەبرم.
‏بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە.
‏لەو دونیاش بۆ کورد تێ ھەڵدەچمەوە.  "هەژار-موکریانی‬"

21ی شوباتی هەموو ساڵێک لەلایەن ڕێکخراوی کلتووریی نه‌‌ته‌‌وه‌‌ یه‌‌کگرتووه‌‌کان "یونسکۆ"وه ‌‌بە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک دەستنیشانکراوە. 

زمان گەنجینەیەكی كەلتوورییە،هەر زمانەو هەڵگری كۆمەڵێك كەلتووری تایبەتە كە ئاخێوەرانی ئەو زمانە لە زمانەكانیتر جیادەكاتەوە، لەناوچوونی ئەم گەنجینە كەلتووریانە مەرگی بەشێك لە شارستانییەتە كە تا ئێستە مرۆڤایەتی پێی گەیشتووە. بەداخەوە بە هۆی سیاسەتی بەشێك لە وڵاتانی داگیركەر و كۆلۆنیالیستەوە ژمارەیەكی زۆر لە زمانەكان لەناو چوون و لەناوچوونی ئەو زمانانەش مەرگی ئەو كەلتوورانەیە كە بەشێكن لە گەنجینەی شارستانیەت.

سەرەڕای یادكردنەوەی ئەو ڕۆژەش لە كوردستان، بەڵام تا  ئێستا كورد زمانی ستاندار و یەكگرتووی نیە.

مێژووی ئەم ڕۆژە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژی ٢١ی مانگی شوباتی ساڵی ١٩٥٢، کاتێک پۆلیسی پاکستان به ‌‌فه‌‌رمانی ده‌‌وڵه‌‌ت ته‌‌قه‌‌ی له ‌‌ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆی بە ڕەگەز بەنگلادیشی کرد، کە مانگرتنیان بۆ بەکارهێنانی زمانی بەنگالی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی پاکستاندا ڕاگەیاندبوو، له‌‌ ئه‌‌نجامدا چه‌‌ندین خوێندکار گیانیان له‌‌ده‌‌ستدا.

دوای ئەو ڕووداوە و لە ساڵی ١٩٩٩ به‌‌ ئامانجی ڕێزگرتن و به‌هابه‌خشین به‌‌ زمانه‌‌کانی سه‌‌رجه‌‌م‌ نه‌‌ته‌‌وه‌‌کانی جیهان، ڕێکخراوی کلتووریی نه‌‌ته‌‌وه‌‌ یه‌‌کگرتووه‌‌کان 'یونسکۆ'‌‌‌‌ ڕۆژی ٢١ی شوباتی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانی زمانی دایک 'زگماکی' ده‌‌ستنیشان کرد‌‌.

زمان بە پێناسەی هەر گەلێك یا نەتەوەیەك دادەنرێت، لە ڕێگەیەوە شوناس و کلتوور و فەرهەنگی نەتەوەکان دیاری دەكرێت، نەتەوەی كورد لە هەر چوار بەشی كوردستان بە چوار زاراوەی سەرەكی قسە دەكەن كە بریتین لە ("زاراوەی کرمانجی باکور (کرمانجی)": بایەزیدی، هەکاری، بۆتانی، شەمدینانی، بەهدینانی، زاراوەی ڕۆژئاوا، "زاراوەی کرمانجی ناوەڕاست (سۆرانی موکریانی، سۆرانی، ئەردەڵانی، سلێمانی و گەرمیانی.

زاراوەی کرمانجی خواروو (لوڕ لوڕی ڕەسەن، بەختیاری، مامەسەنی، کۆهگڵۆ، لەک و کەلهوڕ، "زاراوەی گۆران": گۆرانی ڕەسەن، هەورامانی، باجەڵانی و زازا).

زمانی دایكی و خوێندن و نووسین وفێربوونی زمانی دایكی یەكێك لە بنەماییترین مافەكانی تاكە لە كۆمەڵگادا و بە پێی جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ، هەر كەس ئەو مافەی هەیە بە زمانی خۆی بخوێنێت و بنووسێت و قسەبكات. زمان لە باری كۆمەڵایەتییەوە پردی پەیوەندی نێوان كەسەكانە و لە باری سیاسییەوە شوناسی نەتەوەیی، نەتەوەكانەو یەكێكە لەو خاڵانەی كە نەتەوەیەكی پێوە دەناسرێتەوە.

پەروەردە و بارهێنان و خوێندن بە زمانی دایكی، لە بەشێكی زۆر لە بەڵگە و پەسەندكراوە جیهانییەكانی مافی مرۆڤ، لەوانە جاڕنامەی زمانی دایكی، راگەیاندنی جیهانی مافی زمان، راگەیاندنی مافی تاكەكان سەر بە كەمایەتییە نەتەوەیی، زمانی، ئایینیەكان و كۆنوانسیۆنی مافی منداڵ و زۆر بەڵگەیتردا ئاماژەی پێدراو.


PM:12:10:21/02/2021