تۆ رێگەت پێنەدراوە کۆتایی بە ژیانی کەس بهێنیت
د.دیلمان ئازاد خۆشناو


 دیسان هەمان چیرۆک و تراژیدیا ناڵیم دووبارە، بەڵکو هەزاربارە دەبێتەوە لە کۆمەڵگەیەک کوشتنی ئافرەت لە هەموو شتیک ئاسانترە، غیرەت و ئازایەتی لە کوێیە لە کوشتنی ئافرەت؟

من دەزانم گۆڕینی کۆمەڵگە بەرەو رۆشنبیری زیاتر زۆر زەحمەتە، چونکە ئەقڵییەتی هەرە زۆری کۆمە ڵگە وەک یەکە ناڵیم هەموو دەلێم هەرە زۆر، لە یەکێک لە بابەتەکانم کە باسی کوشتنی ئافرەتم کردبوو ژمارەیەکی زۆری هەڵوێستی خەڵکەکە دەیانوت: بۆ کوژرا دیارە حەقی خۆی بووە؟!

من دەڵێم حەق لە کوێیە لە کۆتایی پێ هێنانی ژیانی یەکێک؟

نەخێر تۆ رێگەت پێنەدراوە کۆتایی بە ژیانی کەس بهێنیت، بەداخەوە زۆر دڵتەنگ دەبم بە بیستنی کوشتنی ئافرەت.

 پسپۆڕی پزیشکی دادوەری ماموستای زانکۆ* 

AM:03:46:31/03/2021