ئەزانی بەختەوەری لە چیدایە؟ بەدڵت بڵێی دە فڵقەفڵق.
ئێمە کۆیلەی چەند کەسێکین کە کۆیلەی هۆرمۆنەکانیانن.
بەختی حکومەتی هەرێم لە بەختی ئەو پەڵپینەیە ئەچێ کە بۆنی سەروپێ ئەدات.
کاربەدەستی کورد یان موشکیلە گەورە ئەکات یان موشکیلە گەورەی ئەکات.
درۆیە ئەمانەی ئێرە حووت نین، حووت بوونایە بە کۆمەڵ ئینتیحاریان ئەکرد.
ئەگەر پێت وایە بە خێسەیەک ئەتوانی بێدەنگم بکەی مەعنای وایە چاکم ئەناسی.
زۆر سەیرە کۆریای باکوور بە دەست کوردەوە نییە ئەی بۆچی ناخۆشە؟
بە مروری زەمان مروری بێ نەجمە نامێنێ.
نەتەوە یەکگرتووەکان رجای لە یەکێتی کردووە بە سوڵحی عەشایەریش فەرتەنەکەی بەینی ئەمریکا و ئێران چارەسەر بکات.
ئەو هەموو پارەیە لە ئیعلامدا خەرج ئەکەن کەچی پڕ بینەرترین بەرنامە تەقەی شەوانی سلێمانییە کە هیچی تێ ناچێ.
-knwe