ئەمڕۆ ٣ی ئایار رۆژی جیھانی ئازادی رۆژنامەگەرییە
سەعدی ئەحمەد پیرە


راگەیاندن لە گواستنەوەی رووداوەکان و راستی رووداوەکان بەشدارییەکی گرنگ دەکات لە نووسینەوەی مێژوو، ھەموو ئەو کۆسپ و رێگرییانەی دەخرێنە بەردەم ئازادی راگەیاندن لە لایەن ئەو کەس و دەسەڵاتانەوەیە کە لە مێژووی خۆیان دەترسن و رێگرن لەبەردەم دەرکەوتنی راستیەکان. 

ئازادی را دەربڕین بە تەواوی مانا، واتای پیادەکردنی بنەما و پرەنسیپەکانی دیموکراسیەت و بنیاتنانی  کۆمەڵگەی دیموکراتیە، نابێت ئەو پانتاییەی کە راگەیاندن و رای ئازاد ھەیەتی دەستور و یاسا نەبێتە قەڵایەکی قائیم بۆ پاراستنی و کەفالەتی نەکات.  

دژەکانی ئازادی بەگشتی و ئازادی را دەربڕین و کاری راگەیاندن لە چوارچێوەی شەڕی تیرۆر ئەو پانتاییە کەم دەکەنەوە کە لەبەردەم رای ئازاد ھەیە.

 بەداخەوە تا ئێستا لە ھەرێمی کوردستان نەمان توانیوە بە گوێرەی ئەو خواستەی ھەمانە سەرکەوتووبین لە پیادەکردنی یاسایەکی رۆژنامەوانی کە ھاوشان بێت لەگەڵ بنەماکانی ئازادیەک کە ھەموو لایەک رازی بکات پێوسیتە یاساییەک ھەبێت شایانی ئەو ناو و ناوبانگە بێت کە ھەرێمی کوردستان لە جیھان ھەیەتی.

باش نیە و نەنگیە لەسەر رای ئازاد خەڵک بخرێتە زیندان و بگیرێت، چونکە زیندان شوێنی خەڵکانی  تاوانبار و بکوژ و سەرپێچیکەری یاسایە  ، زیندان شوێنی رۆژنامەنووس نیە .
سیستەمی سیاسی بەھێز بە رەخنە لاواز نابێت، بەڵکو بەھێزتر و تۆکمە تر  دەبێت، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانین پێویستە رەخنەکان لە چوارچێوەی ئەو یاسایەبن کە ھەموو لایەک لەسەری رێک دەکەون.




AM:05:24:03/05/2021