سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نووسی‌و مافی رۆژنامه‌نووسان له كوردستان، «19»یه‌مین راپۆرتی پێشێلكارییه‌كانی نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2017ی له دژی رۆژنامه‌نووسان له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كان بڵاوكرده‌وه.
كۆی پێشێلكارییه‌كان له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2017 «56» په‌نجاو شه‌ش پێشێلكارییه، له‌كاتێكا له‌تێكڕای ساڵی 2016دا «80» پێشێلكاری له‌دژی رۆژنامه‌نووسان هه‌بووه، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 2015دا «72» پێشێلكاری‌و له‌ساڵی 2014 «58» پێشێكاری‌و له‌ساڵی 2013 «45» پێشێلكاری.
واته له‌تێكڕای ساڵی 2013 تا نیوه‌ی یه‌كه‌می 2017 رێژه‌ی پێشێلكارییه‌كان به‌رده‌وام له‌نزمه‌وه بۆ به‌رز له‌هه‌ڵكشاندا بووه، بۆ نموونه ته‌نیا له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2017 به‌قه‌د هه‌ریه‌ك له‌ساڵه‌كانی 2013 یان 2014 پێشێلكاری له‌دژی رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامدراوون‌و ئه‌گه‌ریش له‌سه‌ر ئاستی 2015و 2016 به‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵ به‌راوردیان بكه‌ین، ئه‌وا دیسان ژماره‌كه له‌هه‌ڵكشاندایه!.
ئه‌گه‌ریش بمانه‌وێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ساڵه‌كانی 2008، 2009، 2010، 2011، 2012، كه ژماره‌ی هێرش‌و په‌لاماره‌كان زۆر به‌رزن، ئه‌وه ژماره‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له 1-1-2017 بۆ 30-6-2017 كه «56» په‌نجاوو شه‌ش هێرش‌و په‌لامارو پێشێلكارییه، ئاماژه‌كه ترسناكه‌و له‌هه‌ڵكشاندایه، واتا نه‌توانراوه ئازادیی رۆژنامه‌نووسی‌و رۆژنامه‌نووسان له‌دڵڕه‌قی ده‌سەڵات‌و داموده‌زگاكانی بپارێزرێن، به‌ڵكو ئه‌وكه‌مه ئارامیه‌ی له‌ساڵی 2013 به‌دواوه هه‌بووه، جارێكی تر له 2017 به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆدۆخی پێش ئه‌و، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی ستوونی‌و بۆدواوه سه‌رنج بده‌ین، له‌ساڵی 2012 «124» پێشێلكاری، 2011 «250» پێشێلكاری، 2010 «281» پێشێلكاری، 2009 «147» پێشێلكاری، 2008 «138» پێشێلكاری تۆماركراون.
له‌كۆی ژماره‌ی پێشێلكارییه‌كان‌و به پێی پۆلێنكردنی ساڵه‌كانیان‌و ئاستی په‌یوه‌ندی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان‌و دۆخ‌و سروشت‌و ئاراسته‌ی ململانێكانیان، كه‌دواتر به‌شێوه‌یه‌كی زه‌ق له سیستمی حوكمڕانی باشووری هه‌رێمی كوردستان ره‌نگی داوه‌ته‌وه، هه‌ر كاتێك په‌یوه‌ندییه‌كان هێمن بووبێ‌و ئه‌رێنی بووبێت، ئه‌وا هێرش‌و په‌لاماره‌كان بۆ سه‌ر ئازادی رۆژنامه‌نووسی‌و رۆژنامه‌نووسان روو له‌نزمبوونه‌وه بووه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان گرژ‌و ناجۆر بووبێت، ئه‌وا پێشێلكارییه‌كان روو له‌هه‌ڵكشان‌و به‌رزبوونه‌وه بوون.
به‌پێی وتاری هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانیش بێت له‌واقیعی ئێستادا، پێشبینی ده‌كرێ، نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2017 بۆ رۆژنامه‌نووسان‌و كاری رۆژنامه‌نووسی قورس‌و سه‌ختربێت، حه‌یفیش بۆ ئه‌وه‌یه هێزو لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ئه‌م راپۆرت‌و وتار‌و نووسینانه ناخوێننه‌وه‌و مێش میوانیان نییه.
كوردستانی نوێ