دایکێک؛ خەڵاتی ئاشتی وەرگرت
کنێر عەبدوڵڵا

تێرێزا دەڵێت: « بۆ هەر شوێنێک دەچیت خۆشەویستی بڵاوکەرەوە، هیچ کات مەیەڵە کەسێک بێتە لات بێ ئەوەی؛ زۆرترین خۆشبەختی بۆ بەجێبهێڵی»

دایکە تێرێزا (1910 – 1997) ئەنجیس گۆنكزا ناسراو بە دایکە تێرێزا، هەموو ژیانی بۆ یارمەتیدانی هەژاران و نەداران تەرخان کرد و بەیەکێک لە ژنە بەناوبانگەکانی مێژوو هەژمار دەکرێت.. لە ئسکوبیای- پایتەختی کۆماری مەقدۆنیا لە خێزانێکی کرستیانی کاسۆلیکی و ئاینیی بەڕەچەڵەک ئەلبانی لە دایکبووە. رەبەن و پەرستارێکی ئەمریکییەو لە تەمەنێکی زوودا بوو بە مامۆستا، قوتابخانەیەکی گشتی لە نیوجێرسی و مانگی سووری ئەمریکی دامەزراند پاش ئەوەی لەماوەی جەنگی ناوخۆدا توانی لەگەڵ مانگی سووری نێودەوڵەتیدا کاربکات.

پاش لەدەستدانی باوکی لە تەمەنی 10 ساڵیدا زیاتر بە ئیماندارییەوە پەیوەست بوو، لە ساڵی 1932 دا بوو بە راهیبە و بایەخی بە منداڵانی فەرامۆشکراودا.

بەوە ناسرابوو کە پارە و بەخشیشە داراییەکانی رەتدەکردەوە، وەرگری ژمارەیەک خەڵات و مەدالیا بوو، بەهۆی پەیبردن بە توانا مرۆیی و کارە خێرخوازییەکانێوە ساڵی 1979 خەڵاتی نۆبڵ و رامون ماجسایسای بۆ ئاشتی وەرگرت، ساڵی 2016 پاپا فرانسیسی کڵێسای کاسۆلیکی پلەی قەشەی بە دایکە تێرێزا بەخشی وەک؛ پێزانینێک بۆ هاوکاری و قوربانییەکانی لە رووی مرۆییەوە.

بۆ زیاتر لە 45ساڵ کۆمەڵەی دایکە تێرێزا یارمەتی بۆ هەژاران و نەخۆش و هەتیوەکان دابینکرد بۆ گشت وڵاتانی جیهان. لە تەمەنی 19 ساڵیدا چووە پەیمانگەیەکی ئاینی ئێرلەندی بۆ خوێندنی ئینگلیزی، ساڵی 1929 بەرە و هیندستان رۆیشت، پاش 10 ساڵ یارمەتیدانی هەژاران لە گەڕەکەکانی کالکوتا کە 100 هەزار دەربەدەری تێدا دەژیا نەخۆشخانەیەکی کردەوە لە پەرستگای هندۆسی لە کالیغات و پاشان کردنەوەی پەناگەیەک بۆ هەتیوان و یەکێکی تر بۆ نەخۆشانی گولی.

دایکە تێرێزا بایەخی بە منداڵانی دەربەدەر و بەساڵاچوان دەدا، ساڵی 1963 کۆمەڵەی خوشکانی خۆشەویستی دانا تایبەت بە رەبەنەکان، لە تەمەنی 75 ساڵیدا چوو بۆ ئەسیوبیا بەمەبەستی یارمەتیدانی لێقەوماوان پاش بڵاوبوونەوەی برسێتی لە وڵاتەکەیاندا کە بەهۆیەوە هەزاران کەس دەربەدەر بوون. پێشەوای کاری خێرخوازی بوو لە جیهاندا هەر بۆیە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی 2012 ی ٥ ئەیلولی کردە رۆژی جیهانی بۆ کارە خێرخوازییەکان وەک؛ یادکردنەوەیەکی ساڵانە لە رۆژی مردنی دایکە تێرێزادا.

یەکەم پەناگەی لە کالکوتای هیندی دامەزراند و پێشوازی لە هەزارەها هەژارو نەخۆش دەکرد و دواتر بوو بە دامەزراوەیەک و سێ هەزار رەبەنی ژن و 400 رەبەنی پیاوی لەخۆ دەگرت.

بە توندی دژی رێگریکردنی ژنان بوو سەبارەت سکپڕی و لەباربردنی منداڵ و رای وابوو ئەو ژنەی وا دەکات «ناتوانن خۆشەویستی بکەن» بەدرێژایی ژیانی ئەرکی خێرخوازی گرتبۆوە ئەستۆی . لە تەمەنی 87 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

لە وتە بەناوبانگەکانی دەڵێت: «خوێنی نیشتمانپەروەرێتی باوکم فێنککەرەوە بوو بۆ نێوچەوانم»

گۆشەیەکی هەفتانەیە سەبارەت بە ژنە پێشەواکانی جیهان

-knwe

AM:06:18:27/05/2021