نەخێر بۆ دەستنیشانکردنی ڕۆژێک بۆ ئایندەی کۆمەڵگا..!!
هەژار ئەنوەر - ئاڤان قاسم


هەژار ئەنوەر -راگەیاندكار
ئاڤان قاسم-مامۆستای زمانی كوردی

ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی ڕۆژی جیهانی منداڵان بدەیینەوە بۆمان دەردەکەوێت مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە کۆمەڵەی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ساڵی (1954)دا لە بڕیاری ژمارە (836) بڕگە (9_د)دا ئەوەی ڕاسپارد دەبێت هەموو وڵاتانی جیهان ڕۆژێکی جیهانی بۆ منداڵان ناوزەند بکەن یاخود سازبکەن، دیارە زۆربەی وڵاتانی جیهان یەکی حوزەیرانیان دەستنیشان کردووە، وە لەم ڕۆژەدا ئاهەنگ بگێرن و شادی و دڵخۆشی ئاوێتەی دڵ و دەروونی منداڵان بکەن و ژیانێکی شایستەیان بۆ دابین بکرێت، دیارە لەکۆمەڵگەی کوردیدا هاوشانی وڵاتانی جیهان، یەکی حوزیران بە ڕۆژی جیهانی منداڵان ناوزەند کراوە، بەڵام بەداخەوە لە جیهان بەگشتی و ناوچەی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان بەتایبەت ڕۆژ بەڕۆژ بارو دۆخی منداڵانمان بەرەو خراپتر دەڕوات و ژیانێکی شایستەیان بۆ فەراهەم ناکرێت و بەڵکو بگرە لە پرۆسەی خوێندن و پەروەردەکردن دادەبڕێن و کاری سەختیان پێدەکەن بۆ بەدەستهێنانی بژێوی ژیانیان بۆ خۆیان هەم بۆ خانەوادەکەیان..

جیهانی منداڵ جیهانێکی پاک و بێگەردە، پێویستە هەر یەکێک لە ئێمە گرنگیەکی زۆر تایبەت بدەین بە جیهانی منداڵانمان،  جیهانی منداڵ جیهانێکە کە هەموو کەسێک  پێیدا تێپەڕ دەبیت، هەموومان جیهانی منداڵیمان بینیوە بە خۆشی و ناخۆشیەکەیەوە، پێویستە ئێمە کارێکی وەها بکەین کە نەوەکانمان نەوەیەکی دروست و تەندروست و خۆشبەخت بەرهەم بێنین، لە جیهانێکی سنوردارە بۆ جیهانێکی بێ سنووریان ببەین بۆ ئەوەی جوانترین و پڕ چێژیترین ژیان بکەن، لە جیهانی ئازادی منداڵان پێشەنگی ئەو ئازادیەن 
بە بوونی ئەم تایبەتمەندیانە لە منداڵدا هەیە، کە لەم تەمەنەدا خاوەن گەورەترین هزری گۆڕانکارین، بە سنوودارکردن و تەسککردنەوەی ئەم جیهانە ڕەنگاوڕەنگ و پڕ چێژە لە ڕۆژێکدا، داهاتووی نەوەیەک لەناودەبەین، چونکە کاتێ دەلێن منداڵ واتا ئازادی لە قسەکردن و بیرکردنەوە.

کەواتە مندالان خاوەنەی ئەفسانەێکی بێ وێنەن، کە لە ئاسمانی مێشک و خەیاڵیاندا گوزەردەکات، ئەم جیهانە بە سنوودارکردنی کۆتایی پێدێت.

-zarikrmanji

AM:06:11:01/06/2021