لای هه‌مووان ئاشکرایه پرۆسه‌ی جیابوونه‌وه یان ته‌ڵاق پرۆسه‌یه‌کی رێگه‌پێدراوی شه‌رعی و یاساییه، کاتێک ژن و پیاوێک له ژێر سه‌قفی هاوسه‌رییدا پێکه‌وه ژیان پێکده‌هێنن، ئیدی به هه‌ر هۆیه‌کی دیاریکراو بێت یان نا، ده‌رئه‌نجام ده‌یانه‌وێت ئه‌و گرێبه‌سته هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و کۆتایی به په‌یوه‌ندییه‌که‌یان بهێنن، هه‌روه‌ک چۆن پڕۆسه‌ی هاوسه‌ریی مافی دوولایه‌نه‌یه، بێگومان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یشی مافی دوولایه‌نه که ده‌بێت بڕیار و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بێت.
ئه‌گه‌رچی له واقعدا هه‌موو کات ئه‌و مافه په‌یڕه‌و ناکرێت و ژنه‌که زیاتر په‌راوێز ده‌خرێت و ته‌نها پیاوه‌که، وه‌ک لایه‌نێکی ده‌سه‌ڵاتدار به میکانیزمی جیاجیا ره‌وایه‌تی به‌خۆی ده‌دات بڕیار بدات، ئه‌گه‌رچی ره‌زامه‌ندی ژنه‌که‌یشی له‌سه‌ر نه‌بێت یان له پێواری ژنه‌که‌دا ته‌ڵاقی بدات.
ئه‌مه‌ش زیاتر له‌کاتی هێنانی ژنی دووه‌مدا روو ده‌دات و یه‌کێک له‌و رێگانه‌یشی ده‌گیرێته به‌ر، په‌نابردنه بۆ دادگاکانی سنووری ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق، چونکه له کوردستاندا هێنانی ژنی دووه‌م مه‌رجداره و رێگه‌پێدراو نییە، تا ئێره پرۆسه‌که روون و ئاشکرایه، بێگومان ئاسه‌وار و لێکه‌وته‌کانیشی جۆراوجۆرن، به‌تایبه‌ت گه‌ر منداڵ له ئارادا بێت کێشه و نیگه‌رانیی و گرفته‌کانی زیاتر ده‌بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له واقعدا ده‌گوزه‌رێت گه‌ر به وردی رۆچینه نێو ژیانی راسته‌قینه‌ی زۆرێک له هاوسه‌ره‌کانه‌وه جۆرێکی شاراوه و باسنه‌کردنی ئه‌و جیابوونه‌وانه به‌دیده‌کرێت که ته‌نها جیاوازی له‌گه‌ڵ جۆری یه‌که‌مدا، ئاشکرانه‌بوونی و نه‌گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی دادگا و واژوونه‌کردنه له‌سه‌ر په‌راوی فه‌رمیی جیابوونه‌وه.
له دانیشتنێکدا که خۆی له 10 که‌سدا ده‌بینییه‌وه، 7 که‌س له‌وانه له‌مجۆره‌ی دووه‌م بوون، به‌شێوه‌یه‌ک وه‌سفی ژیانی هاوسه‌ره‌کانیان ده‌کرد که بۆته به‌ڕێکردن و رووکه‌ش و ژیانێکی رۆتین کۆیان ده‌کاته‌وه، ته‌نها شوێنی کۆکه‌ره‌وه‌یان بۆته سه‌ر سفره‌ی نانخواردن، هیچ باس و گفتوگۆیه‌ک بوونی نییه، له‌گه‌ڵ هه‌ر هاتنه‌پێشه‌وه‌ی باس و وروژاندنی پرسیارێکدا جیاوازییه‌کان وا ده‌که‌ن هه‌ڵچوون دروست ببێت و قسه‌کان ئاڕاسته‌ی ناخۆشتر و بێزارکه‌ر و تووڕه‌یی زیاتری لێبکه‌وێته‌وه، به‌ده‌گمه‌ن چوونه ده‌ره‌وه‌یه‌کی پێکه‌وه‌یی هاوبه‌ش و به‌شداربوونێکی بۆنه‌و ئاهه‌نگ و چالاکیی و خۆشیی و ته‌نانه‌ت ناخۆشییه‌کانیش کۆیان بکاته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌که‌یان له جیهانێکی دیکه بن و سه‌قفی کۆکه‌ره‌وه‌یان ته‌نها ماڵێک بێت و به‌س، ئه‌مانه و چه‌ندینی دیکه، به‌ڵام له‌وه‌ش شاراوه‌تر نیشاندانی روویه‌کی تری راستییه‌کانه خۆی له دووفاقی مرۆڤه‌کاندا ده‌بینێته‌وه به به‌رچاوی خه‌ڵکانی تره‌وه، ئه‌وه‌ش ره‌فتارکردنیانه به شێوه‌ی موجامه‌له‌کردن بۆ یه‌کتری به‌وه‌ی که رێکن و هیچ کێشه‌یه‌کیان نییه و ژیانێکی سروشتی و ئاسایی به‌سه‌رده‌به‌ن، له کاتێکدا وه‌ک خۆیان باسی لێوه ده‌که‌ن هۆکارگه‌لێک هه‌ن له پشت قایل‌بوون و درێژه‌دان به‌و ژیانه باوه رۆتینه که ده‌رئه‌نجام هیچ خۆشیی و خۆشگوزه‌رانیی و تازه‌گه‌ریی نییه‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندێجار له سنووری رێز و خۆشه‌ویستی ده‌رده‌چێت قبوڵنه‌کردنی یه‌کتری، دووری مه‌ودای هزر و بیر و که‌لتور، که‌میی راستگۆیی، نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت، ترس له‌وانی تر، باڵاده‌ستی لایه‌ک و چه‌ندین هۆکاری تر وایکردووه ئه‌و ژیانه بخوڵقێت، بێگومان گه‌ر رێژه‌ی ئه‌و دانیشتنه بکه‌ین به‌پێوه‌ر، ئه‌وا رێژه راسته‌قینه‌که زیاتر و جێی هه‌ڵوه‌سته‌ی جدییه بۆ گرتنه‌به‌ری پلانی تۆکمه بۆ چاره‌سه‌ر.
كوردستانی نوێ