به هۆی ڕاگه‌یاندن و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه شوێنه‌واره‌كانی كوردستان له مه‌ترسیدان
پێویسته له بری نیشانه‌كردنی گه‌نجینه بۆ دز، وشیاری له باره‌ی پاراستنی گه‌نجینه‌كه بڵاوبكرێته‌وه
هه‌ندێك به‌ڕێزی ئاره‌زوومه‌ند، كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندن، سایت و په‌یجی كه‌سیی و دامه‌زراوه‌یی، وێنه و هه‌ڵكه‌وته‌ی شوێنه‌واره‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ده‌بنه چاوساغی دز و قاچاخچیانی شوێنه‌وار و دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان، بانده‌كانی تاوانی دزینی شوێنه‌وار ڕووی تێده‌كه‌ن. ئه‌م جۆره كاره میدیاییه پێویسته ڕابگیرێت و چیدیكه له پێناو لایك و كۆمێنت و ناسراوبوون له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان یاری به چاره‌نووسی شوێنه‌واره‌كان نه‌كرێت.
هه‌ندێك ناوچه‌ی شوێنه‌واری، ئادگاری مێژوویی ده‌مێك ساڵه هه‌ن، خه‌ڵكی نیشته‌جێی ناوچه‌كه پێی ده‌زانن و نه‌وه له دوای نه‌وه ئاشنایه‌تیان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه، كاتێك كامێرای كه‌ناڵه‌كان و لایڤ و گرته‌ی ڤیدیۆیی خۆده‌رخه‌رانه‌ی هه‌ندێك كه‌س ڕووی تێده‌كه‌ن، دوای ماوه‌یه‌ك قاچاخچییه‌كانی شوێنه‌وار، كه‌سانی ڕێكخراو بۆ تاڵانی شوێنه‌وار، ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه‌ی ئه‌زموونیان له تاڵانكردنی شوێنه‌وار هه‌یه، به‌سه‌ریدا ده‌ده‌ن و ئه‌گه‌ر هیچیشیان لێی ده‌ست نه‌كه‌وێت، شوێنه‌واره‌كه ده‌شێوێنن.
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، شاره‌زایه‌كی مێژوو، باسی قه‌ڵای "سه‌نگی سیاو"ی له هه‌ورامان بۆ كه‌ناڵێك كردبوو، به‌رنامه‌كه په‌خش كرا، تێیدا مێژووزانه‌كه ده‌یوت له‌و قه‌ڵایه‌دا په‌یكه‌ری پاشایه‌ك شاردراوه‌ته‌وه، زۆری به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕی، شه‌وكوت دایان به‌سه‌ر قه‌ڵاكه‌دا و هێزێكی ئه‌منی به تی ئێن تی هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌شێكی تاشه‌به‌رده‌كانیان دا.
ئه‌مه نموونه‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌و وێرانكارییه‌یه به‌سه‌ر شوێنه‌واره‌كاندا هاتووه، به هۆی به هه‌ڵه كاركردنی میدیا له‌سه‌ر شوێنه‌واره‌كان.
هه‌ندێك به‌ڕێز ده‌چن، وێنه‌ی كێلی گۆڕێك یان گۆڕستانێك ده‌گرن و له واڵی خۆیان له پێناو لایك و كۆمێنت بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، كێله‌كه ڕه‌نگه سه‌دان ساڵ مێژووی بێت، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی و هه‌ڵكه‌وته‌ی ناوچه‌كه، قاچاخچی و جه‌رده‌كانی شوێنه‌وار هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ری و نه‌ك كێله‌كه، گۆڕه‌كه‌ش هه‌ڵده‌كێنن بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌وار.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رده‌وام ڕێكلام بۆ ئامێری دۆزه‌ره‌وه‌ی كانزا ده‌كرێت، به ئۆنلاین ئامێره‌كان ساغ ده‌كرێنه‌وه، دز و جه‌رده‌ی شوێنه‌وار كڕیاری سه‌ره‌كی ئه‌و ئامێرانه‌ن، تا ئێستا هیچ هه‌وڵێك نه‌دراوه، فرۆشتن و مامه‌ڵه‌پێوه‌كردنیان یاساغ بكرێت.
هه‌رێمی كوردستان سنووری كراوه‌یه به ڕووی ده‌ره‌وه‌دا، له زۆربه‌ی ناوچه سنوورییه‌كان، قاچاغه ڕێگه‌كان؛ ڕێگه‌ی به‌تاڵانبردنی شوێنه‌وارن بۆ ده‌ره‌وه.
له ناوخۆدا هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی هانده‌رانه بۆ وه‌رگرتنی پارچه‌ی شوێنه‌واری نیه، یه‌كێك به خواستی خۆی پارچه‌یه‌ك شوێنه‌وار بدۆزێته‌وه و بیه‌وێت بیداته مۆزه‌خانه، پاڵپشت و كۆمه‌كی هانده‌رانه ناكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه بكات و ڕه‌نگه له‌سه‌ریشی قه‌رزار بێته‌وه.
به گوێره‌ی مه‌زنده‌ی شاره‌زایانی شوێنه‌وار، نزیكه‌ی 10 هه‌زار ناوچه و پێگه‌ی شوێنه‌واری له هه‌رێمدا هه‌ن. گرفتی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه شوێنه‌وار نه‌خراوه‌ته ناو بۆته‌ی كاری وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار، كه ڕۆشنبیرییه و سپێردراوه به وه‌زاره‌تێك، كه ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی وه‌زاره‌ته‌كه جیایه له ئه‌ركی په‌یوه‌ست به شوێنه‌واره‌وه.
باشترین خزمه‌ت بۆ پاراستنی شوێنه‌واره‌كان، بڵاوكردنه‌وه‌ی وشیارییه له باره‌ی گرنگی و بایه‌خی شوێنه‌وار، چۆنێتی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شوێنه‌واردا، چۆنێتی پاراستنی شوێنه‌واره‌كان، ڕێزگرتن له شوێنه‌وار، په‌روه‌رده‌كردنی تاك له‌سه‌ر بایه‌خ و به‌های شوێنه‌وار، نه‌ك پیشاندان و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد له باره‌ی خودی پارچه و شوێنه شوێنه‌وارییه‌كان و ڕێگه خۆشكردن بۆ دزین و تاڵانكردنیان.
به هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی تا ئێستا به هه‌ڵه كاریان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كردووه، ده‌ست له‌و تاوانه هه‌ڵگرن، كه به‌رامبه‌ر به شوێنه‌وار ده‌یكه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ر مه‌به‌ستیان خزمه‌تكردنه، با باسی ئه‌و شوێنه‌وارانه بكه‌ن، كه مه‌ترسی تاڵان و وێرانكردنیان له‌سه‌ر نه‌ماوه و پارێزراون، نه‌ك ئه‌وانه‌ی كاریان له‌سه‌ر نه‌كراوه. چونكه به‌و كاره‌یان، جگه له‌وه‌ی ده‌بنه چاوساغی دز و قاچاخچیانی شوێنه‌وار هیچ سوودێك ناگه‌یه‌نن.
ئه‌گه‌ریش مه‌به‌ستیان خزمه‌تكردنی ئه‌و شوێنانه‌یه، باشتر وایه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی سه‌ردانی ده‌كه‌ن و ئه‌و شوێنه‌واره‌ی لایان جێی مه‌به‌سته بپارێزرێت، كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، نه‌ك بۆ بڵاوكردنه‌وه، به‌ڵكو بۆ گه‌یاندنی به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به مه‌به‌ستی ئاوڕ لێدانه‌وه و چاولێبوونی.
جێی خۆیه‌تی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له ده‌زگای ئه‌منیی و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان، ڕێگر بن له‌و دیارده مه‌ترسیداره‌ی له سۆشیال‌میدیا و كه‌ناڵه‌كاندا ده‌رهه‌ق به شوێنه‌وار ده‌گوزه‌رێت.
ئه‌وانه‌ی بایه‌خیان بۆ ئه‌و بواره هه‌یه، ده‌زانن چه‌ند كه‌سێك كردوویانه‌ته پیشه‌ی ڕۆژانه‌یان و هه‌ر ڕۆژه بۆ ئه‌كتیڤی په‌یجه‌كانیان ناوچه‌یه‌ك یان هه‌ڵكه‌وته‌یه‌كی شوێنه‌واری ده‌خه‌نه به‌ر چاوی بانده‌كانی دزینی شوێنه‌وار.