چەند رۆژێکە ئەم وێنەیە بڵاودەکرێتەوە لە سۆسیال میدیای باشوری کوردستان، گوایە هەڵبژاردەی خانمانی روسیا هەموویان بوونەتە حجاب و هەڵبژاردە جەزائیریش هەموویان بوونەتە سفور، بەڵام راست نیە
لەسەردەمی دیجیتاڵ ئەیگ فێڵکردن لە خەلک و وەرگر زۆر ئاسانە، چونکە زۆربەی خەڵک نازانن راستی چۆنە و رۆژنامەڤانانیش وەک پێویست شارەزای فاکت چێکینگ نین
ئەم وێنەیەی هەڵبژاردنی خانمانی روسیا چۆنە؟
یەکەم: وێنەکە هی ۲۱ی مانگی ۱٠ ساڵی ۲٠۱٦ یە
دوەم: یاری نێوان هەڵبژاردەی روسیایە بەرانبەر هەڵبژاردەی ئێران لە تاران
سێیەم: جلوبەرگی داپۆشراو لەسەر داواکاری ئێران بوو
بەگوێرەی یاساکانی ئێران، دەبێت سەرجەم یاریزانەکان حجاب و داپۆشراو بن، ئەوکات رێگایان پێدەدرێت یاری بکەن
دوای هەوڵێکی زۆری ئێران، دواجار هەڵبژاردەی روسیا رازیبوو یاریزانەکانی بە داپۆشراوی یاریبکەن،چونکە روسیا هەوڵیدەدا یاریەکە لە کازاخستان بێت، بەڵام ئێران رازی نەبوو
تەواوی بەڵگەکان و چێککردنەوە لەکۆمێنتە
هانا چۆمانی
لینکی تایبەت بە پۆستی نووسەر:
http://m.facebook.com/story.php?story_fbid=pfbid033VFrc6HSw4LE6aksdJmKr8G8JQ9fGozsupPFreBJhDMa3FxfwQYa1kcA79mEeDYTl&id=100077085837240&mibextid=qC1gEa