شەڕی میدیایی
هانا چۆمانی
شەڕی میدیایی
یەکێک لە بنەما گرنگەکانی کاری میدیایی، بریتیە لە بڵاونەکردنەوەی هێرش و هەڵمەتی میدیایی دژومنەکانت یان گۆڕینی ئاراستەکەی بۆ بەرژەوەندی خۆت
ئەو قسانەی تەیف سامی، کارمەندی کونسوڵخانەی ئێران لە نەجەف، شەر و جەنگێکی میدیایی و ئابورییە دژ بە هەرێم و هاوڵاتیان و موچە خۆران
بەشێک لە میدیاکانمان لەبری بەرپەرچدانەوە، بوونەتە سەکۆی بلاوکردنەوەی هێرش و هەڵمەتە میدیایەکانیان بەبێ زانین و گوێدانە هەڵمەتەکە و کاریگەریەکانی، چونکە نازانن و لەمیدیا تێناگەن، ئەگەرنا ئەوە دژ بە هەرێمی کوردستانە
زۆر ئاسایی دەبوو، ئەگەر میدیاکان هاتبان لەبەرامبەر ئەوەدا باسیان لەو ملیاران دۆلارە کردبا کە هی عێراقە و میلیشیا ئێرانیەکان بەخێودەکەن و خراوەتە خزمەت بەرژوەندیەکانیان
یان باسیان لەوەکردبا باشە حاڵی پارێزگاکانی سەماوە و میسان و زیقار و بابل بۆ وایە دەڵێ ساڵی ۱۹۷٠ هێشتا خەڵکەکەی نازانن پاسپۆرت و سەیارەی جوان چیە

PM:12:40:24/01/2024