تا کەی پلانێکی پیادەکراو نیە بۆ پاراستنی ژینگە لەسەر ئەم زەویەدا؟
ساماڵ مانیی

تا کەی حکومەتەکان هیچ پلانێکی جیدی پیادە ناکەن سەبارەت بە پاراستنی ژینگە لەسەر ڕووی زەویدا؟

دارستانەکانی سەرزەوی ڕۆڵی ساردکەرەوەیان هەیە، کە دەسووتێن و کەم دەبنەوە، بلۆک و خشت و بەرد و خاک و لم و کۆنکریت و قیرتاوەکان بە تەنیا بەجێدێڵن ببنە هیتەر و گەرمکەرەوەی سەرزەوی.

پۆرتوگاڵ، میجاز/ئەندەلوسیای ئیسپانیا، مەغریب گڕیان تێبەربووە لە شەپۆلی گەرمادا. ئەمە دەستپێکی ئەم هاوینەیە و جارێ ماویەتی.

لە ڕۆژنامەکانی فاینانشاڵ تایمز،  ڕۆیتەرز، گاردیان، ئۆبسێرڤەر و زۆربەی ڕۆژنامە بەناوبانگەکان سەری دێڕن هەموو هاوینێک.

شەپۆلی گەرما و ئاگرکەوتنەوە لەدەستپێکی ئەم هاوینەدا ئەورۆپا ی گرتووە.  بەڵام هەر ئەورۆپا نیە کە جاران فێنکترین بەش بوون و لە کەڵتووری ژیانی سەدان ساڵیدا زۆر لە ووڵێ‌تانی فێنکەرەوە و سپلیتیان نەبوو لەناو ماڵەکانیاندا، هەتا ئێستاش لە ناوچەی هەندێک لە وڵاتیدا هەیانە کە گەرمترن، لەوانیتریدا لە ماوەی دە ساڵی ڕابووردودا تەنها پانکە و موبەریدەی  دەستیی چکۆلە بەکاردەهێنرێت لە ماڵەکاندا ، لە بەریتانیا و ئێرلەندا بۆ نموونە.

شەپۆلە گەرماییەکان هەتا دێت زیاتر دەبن و گەرمتر و سووتانی بەشێکی زۆری ڕووبەری سەرزەوی،  کاریگەرە لە هەموو سوچێکی ئەم سەرزەویەدا، بەتایبەتی ئەو گۆشانەی سەرزەویی کە سەدان ساڵە سەهۆڵبەندانە؛ دەتوێنەوە و دەبن بە ئاو و دەڕژێنە  ناو زەریاکان و بەرزبوونەوەی ئاو و  ولافاوی گەورە و یەکێک لە هۆکارەکانی دروستبوونی سونامی.

لە بەریتانیا ئاگر نەکەوتۆتەوە هەتا ئێستا بەڵام لە حاڵەتی ئینزاردا دەژی.

وەزیری ناوخۆی وڵاتی پۆرتوگاڵ دەستی لەکارکێشاوەتەوە، بەڵام دەستلەکار کێشانەوەکان بۆ ڕازیکردنی خەڵکە نەک پلانی چارەسەر یان پلانی ڕێگرتن. بەهەمان شێوە ڕێنماییەکان بۆ نەچوونە دەرەوە و بوتڵە ئاو بردن، بۆ ئەوەیە بڵێن "ئەی نەمانووت" لە لایەن حکومەتەکانەوە.

پێویست بە پلان و پیادەکردنیەتی، بۆ ڕێگەگرتن لە ئافاتەکانی ژینگە بە یەکجاری.

لە ناوچە بیابانیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دارستانی چڕی نیە تا گڕ بگرێت و ببینرێت، چ باسە؟ نە پلان و نە ئاماری  مردن بە گەرما و نە ڕادەی بەرزبوونەوەی گەرما بەشێکە لە سیاسەت.

لای ئێمە (لەندەن) لە خوارووی بەریتانیا کە زیاتر دەشتاییە پلەی گەرما زۆر بەرزە تا ڕادەیەک فەرمان بە خەڵک کراوە لە ماڵەوە بمێننەوە مەگەر ئیشی زۆر پێویست بێت بچنە دەر و کە دەچنە دەرەوە بۆتڵێک ئاو بەرن لەگەڵ خۆیاندا بۆ ئەوەی گەرما نەیانبات/نەمرن (جاران حکومەت بوتڵە ئاوی دابەش دەکرد بەسەر ئەوانەی هاتوچۆیان دەکرد، ئێستا نایکات چوونکە  گڕتێبەربوون و گەرما و سووتان و بە گەرما مردن، بوە بە ئیشی هەموو ساڵێک لەمەودوا)هەندێک مردن و زۆر کەس پێویستیی بە خەستەخانە بووە لەبەر کاریگەریی گەرما و ئیسعافەکان لە حاڵەتی تەواریدان.


AM:02:44:21/07/2022