پاریس ئەی گوڵی ئازادی
محمد خۆشناو


فەرەنسای شۆرشی«١٧٨٩» کە رووخساری جیهانی گۆری ، گۆرانێک بۆ پێشکەوتن بوو ، بۆ ئەوە بوو هەروەک«جان جاک رۆسۆ»ی فەیلەسوفی سروشت دەلێت: لەپیێناو دەرچوون بوو لە سندوقی هزرە پێشوەختەکان ، ئامانجی گۆرینی فەرەنسای مۆنتسیکۆ بوو بۆ ولاتێکی ئازاد ، ولاتێک بێ پەردە و کراوە و پێشکەوتوو بێت ، پێشکەوتن لەخۆڕا روونادات و ، لەهیکرانیش بەدینایەت ، هەموو کردارێک کاردانەوەی وەک یەکی لە هێز و دژ بەیەک لە ئاراستەدا هەیە ، ئەمەیە کە لە جیهان روودەدات و ، رێگای خۆیان بەرەو ئاراستەی پێشکەوتن گرتۆتەبەر ، هەرێمی کوردستانیش ، وێرای کەموکوری و گلەیی و هەلە و توورەیی و بەربەستدانانی ناحەزان ، بەرەو رێگای پێشکەوتن رۆیی ، کە فەرەنسا یەکێکە لە هاریکارەکانی بۆ هاوبەشی و دریژەدان بەو پێشکەوتنە لە بوارە جیاجیاکاندا ، فەرەنسا دەیەوێت کوردستان ، جلێکی جوانی رازاوەی گولی هەمەرەنگی کوردستانی لەبەر بکات نەک جلی« برۆکا-جلێکی شینە ژنانی ئەفغانستان لەبەریدەکەن ، کە هیچ شوێنێکیان دیار نیە» ی ئەفغانی…لە خەباتی سەد سالەی هەوراز و نشێو و کەوتن و هەستانەوە و رووبارێک خوێندا ، ئەو قەوارەیەمان بۆ ماوەتەوە ، کە دەبێت وەک بیلبیلەی چاو پارێزگاری لێبکەین

،،
هەرێمی کوردستانێک دڵێکی خۆشەویستی بۆ ژیان هەیە و ، پێویستی بە هەموو کەسە ، ئەگەر لێی گەرێن ، وەکو ئەستێرەیەک لە باوەشی ئاسمان دەبریسکێتەوە.

هیچ ولاتێک بەقەد فەرەنسا هاوسۆزی قووڵ و پالپشتی بۆ دۆزی گەلی کوردستان ، هەموو کوردستان نەبووە ، هەلوێستی سەرۆکەکانی فەرەنسا ، لە داکۆکی و پشتگیریکردنی گەلی کوردستان ، تەنیا بەشێکە لە سیاسەتی گشتی ئەو ولاتە بەرانبەر ئێمە ، کە زادەی پەیوەندیەکی دێرینی مێژووییە ، کە ئەمەش قەبارەی ئامادەبوونی فەرەنسا و کاریگەریەکەی لە پەسندکردنی گووتارێکی سیاسی هاریکاری نیشاندەدات.

کاتێک دوای ریفراندۆم ، هەرێمی کوردستان تووشی زروفێکی دراماتیکی خەراپ هات ، فەرەنسا و سەرۆکەکەی بوون وەک فریادرەس ، پێشوازیان لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئەوکاتی حکومەت کرد

،،
کە ئەمە پێشوازی بوو لە کوردستان و گەلەکەی و ، دەرگای کردەوە و گەمارۆی ئاسمانی هەرێمی کوردستان- یان تێکشکاند.

تەبعەن پەیوەندیە شەخسیەکان کاریگەری خۆی هەیە لەسەر پەیوەندی ولاتان و حکومەتەکان ، پەیوەندیە سیاسیەکان ، بریتیە لە رەنگدانەوەی پەیوەندیە کەسیەکان ، سەردانی سەرۆکی فەرەنسا بۆ هەولێر زادەی پەیوەندی گەرمی نێوان هەردوو سەرۆکی فەرەنسا و هەرێمە…هەریەک لە ئێمە تۆرێکی پەیوەندی هەمەجۆرمان لەگەل ئەوانی دیکە هەیە ، بەلام ئەمەسەرۆکی هەرێمی کوردستانە بە حیکمە و لێزانیەوە ، ئیدارەی پەیوەندەیەکان دەکات ، کە توانایەکی گەورەی لە دروستکردنی پەیوەندیدا هەیە ، کە هەر ئەمەبوو وایکرد ، هەریم لە گۆشگیری دەربهێنیت و بیخاتەوە سەر راستەرێی جارانی ، ئەم پیاوە هیزێکی رازیکرندی مو گناتیسی وای هەیە ، کە دەتوانیت بەرانبەرەکەی رازیبکات و ، بوێری ئەندێشە و خەیالی هەیە ، خەیال بەهرەیەکی خوداییە ، مێژوو دروستنابێت ، تەنها بەوانە نەبیت کە بوێری ئەندێشەیان هەیە.

سەردانی سەرۆکی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان ، لە نیشانەکانیدا رەنگدانەوەی بایەخێکی دەگمەنی سەرۆکی گەورەترین دەولەتی ئەوروپیە بە هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی و پالپشتیکردنی…سەرۆکەکانی فەرەنسا جگە لەکاری سیاسی و دەولەتداری ، رۆشنبیری بەتوانان ، سەرۆک ماکرۆنی رۆشنبیر رەفتارەکانی فەرەنسای بەها مرۆییەکانمان بییر دێنێتەوە و هاتووە پێمان بڵێت ، ئێمە لەگەلتانداین بەرەو کوردستانێکی بەهێز و گەشاوە
ناونیشانی ووتارەکە هی گۆرانیەکی فەیرۆزە .

-diplomaticmagazine

AM:04:06:02/09/2021