ئەم جۆرە پیاوە تەنها لە کوردستاندا هەیە
‌هۆزان مەحمود


نوسەرە، شاعیرە، هونەرمەندە ، ئەکادیمیە هتد، کەچی هە تا بڵێی کۆنەپارێز و دژە ژنە لەناو ماڵەکەی خۆیدا. هەرچی قسەی ناشرینە بە هاوژینەکەی دەڵێ. ڕێگری لە ئازادییەکانی کچەکانیان و خوشکەکانیان دەکەن، بەڵام لەگەڵ هەموو بانگەوازێک یان کارێک کە پەیوەست بێت بە پرسی ژن، ئەوان یەکەم کەسن پشتگیری دەکەن و دەبنە دەمڕاستی مەسەلەکە.

هەیانە بەبیانوی نوسین و کتێبەوە لە کچی گەنج نزیک دەبێتەوە و یاری بە هەست و شعوری دەکات, هەراسانی دەکات. تەنانەت هەیانە دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر کچان، کەچی لەهەموو کەس زیاتر هاوار هاواریانە بۆ ماف و ئازادی ژن.

هەر بەڕاست یان من لە دونیا هیچ تێنەگەیشتووم یان ئەم جۆرە پیاوانە کێشەیەکیان هەیە. بەم دواییانەش هەندێکیان ناوی دایکیان کردۆتە پاشگر، زۆتر لەوە دەچێت دایکیان کردبێتە کچی باوکیان، چونکە ئەگەر تۆ خۆت بە کوڕی دایکت دەزانیت، کەواتە دەبێت ناوی دایکت و نەنکت یان ناوی دایکت و باوکی دایکت دانێیت.

AM:04:03:06/09/2021