عێراقی دوای هه‌ڵبژاردن چی لێدێت
جـــــوان ئیمام
سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق تێپه‌ڕیوه هێشتا وه‌ك پێویست له هیچ كایه‌یەكدا جێگر نی یه له بواری سیاسی و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزاری و گشتی ،له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عسی عێراق وسه‌ر له‌نوێ دانانه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێ عیراق كه 80%ی خه‌لك ده‌نگیان بۆ ئه‌وه دابوو به ده‌ستوور كه ببێته زامنێك بۆ ئێستا و داهاتوویان به‌ڵام هه‌ركه‌سێك له عیراق ده‌سەڵات بگرێته ده‌ست بۆ زامنكردنی كورسیه‌كه‌ی و ڕاكێشانی سۆزی شه‌قامی عێراق سه‌ره‌تا په‌لاماری كوردستان ده‌دات وه‌ك ئه‌وه‌ی سوننه‌ت بێت زیان گه‌یاندن به كورد له پاڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر ئه‌ندام و سه‌ركرده عێراقیه‌كان لێره مافێكیان هه‌بێت زیان به كورد بگه‌نین شۆڕشه بۆ كوردانی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی سه‌رانی عێراق بكه‌ن و زیان به كورد و دۆزه‌كه‌یان بگه‌یەنن ده‌ستكه‌وته‌كان بخه‌نه به‌رمه‌ترسی ، عێراق له دوای 2003 ئه‌گه‌ر به یاسایی كاریبكردایه‌و به ده‌ستوور كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بکردایە هه‌رگیز ئه‌وه‌ی ئێستا له عیراق ده‌گوزه‌رێت ڕووی نه‌ده‌دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی وێرانبوونی عێراق پشتكردن بوو له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق دواتر ناكۆكییه‌كانی نێو ماڵی شیعه‌و سوننه به‌شێكی تری ئاڵۆزیه‌كانی عیراقی دوای نه‌مانی ڕژێم بوون ،
بڕیاره ئه‌مسال له 10 ی 10 ی 2021 هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته به شێوه‌ی بازنه‌یی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ خولێكی ئه‌نجامبدرێت كاندیدی لایه‌نه‌كان كێبڕكێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی كورسی زیاتر به‌ڵام ئایا عێراق له دوای هه‌ڵبژاردن به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێت و چی لێدیت ؟ئاشكرایه دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌م خوله‌ی ئێستای ئه‌نجوومه‌ن كۆتایی به ئه‌رك و كاره‌كانیان دێت و خولی تازه ده‌ست به‌كار ده‌بن به‌و پێه‌ش حكوومه‌تی كازمی ده‌بێته كار به‌ڕێكه‌ر لێره پێشبنی ئه‌وه ده‌كرێت كه پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ له‌م ته‌نگژه ئاڵوزه دا درێژه بكێشێت كه‌واته لێره حكوومه‌تی كار به‌رێكه‌ر نابێته هۆی پاراستنی عێراق له مه‌ترسی تیرۆر به‌تایبه‌تی داعش و له‌لایه‌كی تره‌وه كێشه‌ی نێو ماڵی شیعە سوننه له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت قوڵتر ده‌بنه‌وه له‌لایه‌كی تر بریاره ئه‌مساڵ هێزه شه‌ركه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكێشنه‌وه ئه‌مانه‌و چه‌ندین ئه‌گه‌ری تر هه‌ن كه عێراق به‌ره‌و داڕوخان به‌رن له ساڵی نوێ ، پێویسته كورد له‌م یارییه‌دا یاریزانێكی باش و پشو درێژ بێت و له دوای هه‌ڵبژدرن تۆپی سیاسی عیراق ده‌كه‌وێته ژێر پێی كورد و پێویسته به لێزانی گۆڵ بكات و به‌رگری له‌وه‌ش بكات گۆڵی به‌رامبه‌ر لێ نه‌كرێته‌وه ، سه‌ره‌تا كورد چه‌ند ناكۆكن له ناوخۆی وڵات ئاساییە به‌ڵام پێویسته ئه‌مجاره كورد خۆی له‌و شه‌ڕو ئاڵوزیانه به‌دوور بگرێت كه‌له‌عیراق ڕووده‌دان ته‌نیا ئاماده‌كارو به‌رگریكاری باش بن بێ مه‌رج پاڵپشتی هیچ لایەنێك نه‌كه‌ن و جارێكی تر پرسی موچه‌ی هاووڵاتیان گه‌ره‌نتی بكرێت و نه‌بێته یاری سیاسی لایه‌نه‌كان ، یه‌كگرتنی كورد له به‌غدا ده‌بێته هۆی مسوگه‌ركردنی گشت مافه‌كانی كوردان و پێگه‌ی تایبه‌تر له پێكهێنانی حكوومه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێستا بارۆدووخی عێراق ڕوون نیه‌و دیارنیه سبه‌ی چی ڕووده‌ات و عیراق چی لێدیت.
-zarikrmanji