لەبارەی بەرنامەكەی رەنجەوە(بازنەی رەنج)
محمد نوري


سەعد قرش كەیەكێكە لەرۆژنامەنوس و رۆماننوسەكانی میسر لەكتێبی (پێش مەراسیمی ناشتن)كە چەند بابەتێكی رۆژنامەوانییە دەنوسێت :تەنها كایەی سەلیقە و دیقەت و شارەزایی لەرۆژنامەوانی لەپاشەكشێدا نییە، بەڵكو لەمیدیای بینراو پێشكەشكاری خاوەن پرسیار نەماوە ،ئەو پێشكەشكارە ونە كە پرسیارێك بكات تۆ لەبەردەم تەلەفزێونەكە ئاواتەخوازیت بكرێت ،ئێستا سەردەمی پێشكەشكاری بەتاڵە.

ئەم روانینەی سەعد قرش بۆ تیڤییە كوردییەكان پڕواپڕدەهێنێت .بەواتای ئێستا سەردەمی نەمانی پێشكەشكارێكە كە نازانێت بۆ دەپرسرێت وچۆن دەپرسێت ولەكوێدا دەپرسێت و چی دەپرسێت؟واتا دەمجوڵێنەرێك لەسەر شاشە نابێتە پێشكەشكارێكی بەسەلیقە.

رەنج  كوڕی نەوەی كەناڵی لۆكاڵی و پاشان كەمی راگەیاندنەكانە ،واتا هەنگاوەكانی بەتەواوی ناوە .بۆیە دەزانێت چۆن بینەر بۆلای پرسیارەكانی رابكێشێت.

لەم بەرنامە نوێیەدا كەبەناوی بازنەی رەنجە ،دوبارە وەك هەمیشە رەنج هەم پرسیاركەرێكی وردە وهەمیش بێلایەنە وەك پێشكەشكار ،بەتایبەت لەهەڵبژاردنێكدا كە ململانێی سەخت هەیە لەنێوان لایەنەكان ،لەهەڵبژاردنێك كەكەرەستەی بانگەشە بەدەست كاندیدەكانەوە كەمبۆتەوە،چونكە هاوڵاتی كە دەنگدەرە متمانەی نەماوەبەخودی پرۆسەی دەنگدان ،بۆیە رەنج وریاییانە یان ئەوەی لە پێشكەشكردنی بەرنامە پێدەوترێت (راستەهێڵی سەرەتا و ناوەند وكۆتایی)بەتەواوی دابڕێژێت .

بۆیە وەك هەمیشە وتوومە ،رەنج بینەر ماندووناكات و توڕەیی ناكات ،بەڵكو بینەر دەكاتە خاوەن بەرنامەكەی ،لەبەرئەوەی ئەوەی من دەمەوێت وەك تەماشاكەر ئەو دەیپرسێت وەك پێشكەشكار.


AM:03:25:19/09/2021