كۆچكردن لە دەستدانی سەرمایەی مرۆیی
بەفرین فەتاح مستەفا


ئەوەی پەیوەستە بە دیاردەی کۆچ کردن لە هەرێمی کوردستان، بە درێژایی مێژووی سەد ساڵی ڕابردوو دیاردەی کۆچ کردن لە کوردستان دیاردەیەکی باو بووە بەهۆی ئەو ململانێانەی کە لە نێوان بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان لەگەڵ حکوومەتە یەک لە دووایەکەکانی عێراق هەبووە بەتایبەت کۆڕەوە ملیونیەکەی ساڵی 1991 کە زیاتر لەیەک ملیۆن کەس کۆچیان کرد بۆ ئێران و تورکیا.

لە قۆناغەکانی دواتریش دیاردەی کۆچ کردن هەر بەردەوامی هەبووە، بەڵام بە شێوەی کۆمەڵ نا بەلکۆ لە شێوەی تاک تاک کە هۆکاری کۆچ کردنەکە لە ناچارییەوە بو ئارەزوومەندی گۆڕا بەشێکی کۆچبەران لە ساڵانی پێشتر کە لە هەرێمی کوردستان کۆچیان کردووە بۆ دەرەوە زیاتر بەهۆی خۆشگوزەرانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و بنەما و پڕەنسیبەکانی دیموکراسیەوە مافی مرۆڤ، بۆتە جێگای سەرنج و هاندەر، بەڵام لەم چەند ساڵەی دوایی بەهۆی قەیرانی دارایی و ئابووری و سیاسی و ئەمنی لە عێراق بەشێکی ئەوانەی کۆچ دەکەن پێیان وایە بەهۆی نەبوونی دەرفەتی کار و بێ بازاڕی و ململانێیە. سیاسیەکان دەیانەوێت کۆچ بکەن، بەڵام ئەمەیان بەشێکی کەمی ئەو کۆچبەرانەن، بەڵام بەهۆی هەستیاری بارودۆخەکە هەموو ئاراستەکان بە ئاراستەی نەبوونی دادپەروەری و دەرفەتی کار براو.

دیارە لای زۆربەتان ڕوون و دیارە کۆچکرنی ئەمجارە جیاوازە لەگەڵ تەواوی قۆناغەکانی تری کۆچ، بەو پێوەرەی کۆچی ئەمجارە بە کۆمەڵەو دەکرێ بڵێین لێشاوی ئەمجارە تەنیا چینی گەنجان نین، بەڵکو چینەکانی تریش بە خێزان و منداڵ و کەسە نزیکەکان و تەنانەت تەمەنی سەرووی پەنجا ساڵیشی لەگەڵ دایە. 
هۆکارەکان ڕەنگە جیاوازبن (ئابووری، ناعەداڵەتی، سیاسی و حکومڕانی، گەندەڵی، لاسایی کردنەوە) بێت، دەرئەنجام لەدەستدانی سەرمایەی مرۆین.


زاری‌ كرمانجی‌ 

AM:05:06:25/12/2021