له ده‌ستپێكی ئه‌م كتێبه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه ( دیارده‌ی نووسینی ئه‌زموونی ئه‌ده‌بی- هونه‌ری له لایه‌ن نووسه‌ر، یان كه‌سانی تره‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌رشیفی ئه‌و كه‌سه‌وه ده‌نووسرێته‌وه). پاشان له هه‌مان كتێبدا هاتووه ( ئه‌گه‌ر نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری كه‌سانی سیاسه‌تمه‌دارو ده‌وڵه‌تمه‌دار و... هتد كێشمانی چاو له هه‌ندێك شت نووقاندن و گڵماندنی له لایه‌ك و باسوخواسێكی ده‌ره‌كی و واقیعی بێت له لایه‌كی تره‌وه، ئه‌وا هی هونه‌رمه‌ندو نووسه‌ر، مه‌ودایه‌كی ده‌روونی و ناوه‌كی هه‌یه، كه ئه‌گه‌ر نووسه‌ره‌كه‌ی درۆ له‌گه‌ڵ ویژدان و ناخی خۆیدا نه‌كات، ئه‌وا ده‌بێت به ئه‌وپه‌ڕی راستگۆییه‌وه ببێته زمانی ئه‌وه‌ی له دنیای ناوه‌وه‌یدا گێنگڵ ده‌خوات، چونكه ئه‌و كه‌سه له ئه‌زموونی ئه‌ده‌بی- هونه‌ری خۆی ده‌دوێت، جه‌وهه‌ری ئه‌م جۆره به‌رهه‌مه‌ش راستگۆییه). لایه‌نێكی تریش كه له‌م كتێبه‌دا گرنگه بۆ خوێنه‌ران ( ئه‌ویش ئه‌زموونی ده‌ره‌كییه‌و باسكردنی ته‌وژم و بزووتنه‌وه ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌كانه). لێره‌وه باس له ئه‌زموونی په‌نجا ساڵ له ژیان و ئه‌ده‌بی و شیعری ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د ده‌كه‌م.
كورته‌یه‌ك له به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانی
(زریان، زایه‌ڵه، زنار، نسار)، جگه له‌م به‌رهه‌مانه چه‌ندین كتێبی له‌باره‌ی كوردناسی، پرینسیپه‌كانی ئه‌ده‌بناسی به چاپ گه‌یاندوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌م كتێبه به بایه‌خانه، له‌گه‌ڵ چه‌ند نووسه‌رێكی تر چه‌ندین چیرۆك و حیكایه‌تی ئه‌ده‌بیاتی تریان به ئێمه ناساندووه. ئه‌م به‌رهه‌مانه‌وه چه‌ندین به‌رهه‌می دیاری تر كه زۆر به كورتی ئاماژه‌م بۆ كرد.
ئه‌زموونی په‌نجا ساڵ نووسین به هه‌موو قۆناغه جیاوازه‌كانه‌وه، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بكه‌ن، ترسناكترین قۆناغ و سه‌رده‌م بووه‌و هۆكاره‌كانیش زۆر زۆرن، له هه‌مووشیان ترسناكتر سانسۆر‌و چاودێری نووسه‌ران هونه‌رمه‌ندان بووه، ته‌نانه‌ت له‌وه‌ی چی ده‌نووسن به‌ڵكو قۆناغه‌كه ئه‌وه‌نده هه‌ستیار بوو چ كتێبێك ده‌خوێننه‌وه. ئه‌و كاتانه‌ش فه‌رمانبه‌ری تایبه‌تییان هه‌بوو به‌و كاره. له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانه‌وه خه‌یال و زمانی شیعری دنیابینی بۆ شیعر گۆڕا، ته‌وژمی ئه‌ده‌بی ته‌مومژاوی رووبه‌رێكی گه‌وره‌ی له ئه‌ده‌ب و به تایبه‌تی شیعر داگیر كرد، نموونه‌ی زۆر له‌و شاعیر‌و ئه‌دیبانه له‌به‌ر ده‌ستدان به ته‌ایبه‌تی گرووپی كفری و روانگه.. كه تاوه‌كو ئێستاش ئه‌م كێشمه‌كێش و ململانێ مێژووییه هه‌یه. به‌ڵام پرسیاره‌كه له‌وه‌دایه بۆچی ئه‌ده‌بی ته‌مومژاوی...؟.
پێشتر ئه‌م وه‌ڵامه‌م داوه‌ته‌وه، پێده‌چێت هۆكارێكی تریش هه‌بووه، ئه‌م جۆره له تێڕوانین (مۆدێلێك) بووه، نایشارمه‌وه زۆرێك له شاعیران له‌و قۆناغانه‌دا به‌و فۆرمه شیعریان نووسیوه. لای ئه‌وان شیعر به ئێستاشه‌وه په‌یامه، له كاتێكدا هیچ تێكستێكی شیعری- ئه‌ده‌بی په‌یام نیه، به‌ڵكو ئاوێته‌بوونی دوو زمان و ئینسانه له یه‌ك فۆرمی جیاوازدا، باشه جارانی شیعر له‌به‌ر فتیله‌یه‌ك، چرایه‌كی كز په‌روانه‌یه‌ك به ده‌وردا ده‌خولایه‌وه جوانترین تێكست ده‌نووسرا، ئێستا به‌و هه‌موو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌وه رسته‌یه‌كی شیعری نانووسرێت. هۆكاره‌كه‌شی یه‌ك رسته‌ی تیا نییه بۆ دروستبوونی ئیراده، ئیراده‌ی خوێنه‌رێك كه شیعرێكی جوان ده‌خوێنێته‌وه هه‌ست به‌وه بكات جیهان به شێوه‌یه‌كی تره.
( بیرخستنه‌وه‌كی كورت، تۆ له موبایه‌له‌كه‌تدا بێئه‌وه‌ی به‌خۆت بزانیت، له‌ناو گوندێكی جیهانیدایت، ئه‌وه‌ی ده‌ینووسیت دنیا ئاگای له تۆیه، به‌ڵام تۆی بێ، ئاگا ئاگات له دنیا نییه كه چی ده‌گوزه‌رێت). (له بیرمه رۆژانێك بوو باوكم گوێی ده‌نا به رادیۆكه‌وه هه‌موو دیمه‌نه‌كانی دنیامان له‌به‌رچاو بوو، گوێمان له هاوارو كاره‌ساته‌كان بوو، ئێستا هه‌موو دونیا وێنه‌یه گوێمان له هیچ شتێك نییه). له زریان و دواتر به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانی تره‌وه، به هه‌مان راستگۆیی ده‌ژین، نه‌وه‌ك وێنه دروستكراوو راگه‌یاندنه‌كان، كه جیهان ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌نده‌ی سانسۆر هه‌یه له‌سه‌ر وێنه، سانسۆری نییه له‌سه‌ر شیعر‌و ئه‌ده‌بیات.
له‌مڕۆدا سه‌دان شیعری ته‌مومژاوی بنووسیت، كه‌س ناتخوێنێته‌وه، له‌مڕۆدا سه‌دان شیعری به‌رگری له خاك نیشتیمان بنووسیت هیچ كه‌سێك ناتخوێنێته‌وه، هۆكاره‌كه‌ی دوێنێ نیه‌و ئێستاش نییه، گه‌ر تێگه‌یشتنمان هه‌بێت بۆ دنیای ئێستا، له ئێستا‌و سبه‌ینێشدا ئه‌وه‌ی بیریاران له‌سه‌ری رێكه‌وتون ( بیركردنه‌وه له شتی خراپه)، تۆ كه سه‌رقاڵ بیت به بیركردنه‌وه‌ی خراپه، نه گوێت له میوزكێكی خۆش ده‌بێت نه دێڕه شیعرێكی دیوانی زریان.