وا ته‌مه‌نم ده‌بێته په‌نجاو دوو ساڵ، به‌ڵام به‌و هه‌موو ته‌مه‌نه‌وه هێنده‌ی ئێستا تووشی سه‌رئێشه‌و ته‌مه‌ڵی نه‌بووم. من رێكخراوێكم روه‌و پیربوون ده‌چم، كه‌ڵكی ئه‌م رۆژگاره‌م نه‌ماوه، راستگۆیانه ناتوانم له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا بگونجێم. هۆكاره‌كه‌شی پیریی و هه‌زار عه‌یب.
رێكخراوێك، گۆڤارێكی پێ ده‌رناكرێت، رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی نییه، سسته له هه‌موو بواره چالاكیی و ئه‌ده‌بی و سیاسییه‌كاندا، كتێبێكی پێ چاپ ناكرێت، دووره له هه‌موو چالاكییه ئه‌ده‌بی و كلتوورییه‌كانه‌وه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به دونیای ئه‌ده‌به‌وه نه‌ماوه‌و بێ ئاگاشن لێی، نه ئاگایان له رێكخراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌یه‌و.. نه ئاگاشیان له‌ناو رێكخراوه‌كه‌ی خۆشیان هه‌یه.
په‌نجاو دوو ساڵه سه‌ری خۆم كز كردووه، درووشمه‌كه‌م ( هیچ شتێكم پێ نه‌ڵێن.. تاوه‌كو من هیچ شتێك نه‌كه‌م) ته‌مه‌ڵ و ته‌وه‌زه‌ل، بۆخۆم به‌م ئاخرییه‌وه پاڵی لێئه‌ده‌مه‌وه، چاویشم به گه‌نجی تازه هه‌ڵنایه‌ت.
ماوه‌ی زیاتر له ده ساڵه هیچ ئه‌ندامێكی تازه له گه‌نجه‌كان وه‌ك ئه‌ندان وه‌رنه‌گیراون، ئه‌وان ه‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی ناخۆ كێشه‌ی بۆ دروستكردوون، پاشان ته‌وافقی سیاسی كه نه‌ده‌بوو رێكخراویكی سه‌ربه‌خۆ، حزب وه‌كو مزراح بیخولێنێته‌وه، ئێستا ئه‌و رێكخراوه له‌ناو بازنه‌یه‌كی داخراودا ده‌سووڕێته‌وه.
له ساڵی دوو هه‌زاو ده كۆنگره به‌سترا، خێره تاوه‌كو ئێستا كۆنگره نابه‌سترێت، له كاتێكدا زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ( رۆحیان شاد) به سه‌رۆكی نووسه‌ران و ئه‌ندامه‌كانی كه وازیان هێناوه، رێكخراوێك ده‌ستی به چڵه پووشێكه‌وه گرتووه تاوه‌كو نه‌خنكێت.
هۆكاره‌كه‌ی زۆربه‌مان ده‌زانین، وه له‌به‌رچاو روونه.
لێره‌وه هیچ قسه‌یه‌كم له‌سه‌ر هه‌ردوو لقی هه‌وڵێرو دهۆك نییه، لقی سلێمانی پایته‌ختی رۆشنبیریی و ئه‌ده‌ب، به هه‌ر هه‌مووتان ده‌ڵێم چه‌ند ئه‌ندام له دوای كۆنگره‌وه له‌وێدا كار ده‌كه‌ن، وه‌زیفه‌ی ئه‌ده‌بیان چییه..؟. كۆا.. سكرتێری دارایی، كوا سكرتێری په‌یوه‌ندییه‌كان، كوا سكرتێری رۆشنبیریی، كوا سكرتێری كارگێڕی، كوا سه‌رۆكی لق...؟.
رێكخراوێك هێڵی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تیا نه‌بێت، رێكخراوێك كتێبخانه‌یه‌كی تێدا نه‌بێت، رێكخراوێك به ده‌یان ئه‌ندامی زیاده‌ی هه‌بێت، رێكخراوێك كه له هیچ بۆنه‌یه‌كدا به‌شداری نه‌كات بۆ چی باشه...؟.
رێكخراو به‌رپرسیارێتیه، به‌ر پرسیاره له هه‌موو ئه‌ندامێكی ئه‌گه‌ر نه‌خۆش یان توشی گێچه‌ڵێكی سیاسی بوویه‌وه، ده‌بێت به‌رگری لێبكات. به‌رپرسییاره له ژیانی ئه‌گه‌ر هه‌ژارو ده‌ستكورت بێت، پاشان رێگه یاساییه‌كان بۆ هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌یه‌ك.
ئایا لقی سلێمانی ئه‌مه‌یان كردووه...؟
به دڵنیاییه‌وه نه‌خێر.. چونكه نه به‌رگری له شاعیر قوبادی جه‌لی زاده كرا، نه مامۆستای چیرۆكنووس و رۆماننوس شێرزاد حه‌سه‌ن، نه ژیانی كووله مه‌رگه‌كه‌ی محه‌مه‌دی عومه‌ر عوسمان، چه‌ندین نووسه‌ری تر.
رێكخراوێك رێز له په‌یڕه‌وی ناوخۆ ناگرێت، رێكخراوێك تاوه‌كو ئێستاشی به‌دواوه بێت نازانێت په‌یڕوی رێكخراوه‌كه چۆنه‌و كۆنگره به ئاماده‌بوونی دادوه‌ر چۆن جێبه‌جێی كردووه، من ده‌پرسم رێكخراوێك له‌ناو پایته‌ختی رۆشنبیریی و ئه‌ده‌بدا كه (یۆنسكۆ) ئاماژه‌ی پێداوه شایه‌نی ئه‌وه نییه ئه‌ندامه‌كانی لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و كۆنفرانسێكی لقه‌كه ببه‌ستن، هه‌روه‌ك له په‌یڕه‌ودا هاتووه، چیتر ئه‌م رێكخراوه پیرو په‌ككه‌وته‌یه گۆچانه‌كه‌ی ده‌ستی بداته ده‌ست نه‌وه‌یه‌ك تاوه‌كه دوا فووووووو له عومری په‌نجاو دوو ساڵه‌ی نه‌كرێت.