تاوانی ده‌ستدرێژیكردنی ”سێكسی و نێربازی و ئابڕۆبردن” له‌چوارچێوه‌ی یاسای سزادانی عیراقی ژماره 111 ساڵی 1969.
تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی به‌رامبه‌ر به‌ڕه‌گه‌زی مێ یان نێر، ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره تاوانه، له‌م بابه‌ته‌دا باسی ته‌واوی تاوانه‌كه و سزاكه‌ی ده‌كه‌ین، له‌بڕگه و مادده‌كانی یاسای سزادانی عێراقی:
ماده‌ی 393
بڕگه‌ی یه‌كه‌م
هه‌ركه‌سێك به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك جوت بێت یان به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی نێربازی لەگەڵ پیاوێك یان ئافره‌تێك كردبێت، به به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تایی یان كاتی سزا ده‌درێت.
بڕگه‌ی دووه‌م
ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌كه له‌یه‌كێك له‌م حاڵه‌تانه‌ی خوارەوه رویدابێت به‌بارودۆخی توندكردنی سزا ” چروف مشدد ” داده‌نرێت :
١/ ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی تاوانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراوه نه‌گه‌شتبێته ته‌مه‌نی ” 18 ” ساڵی ته‌واو.
٢/ ئه‌گه‌ر بكه‌ری تاوانه‌كه له‌خزمانی پله سێی تاوان لێكراو بێت، یان له‌و كه‌سانه بێت كه‌په‌روه‌رده‌كردنی یان چاودێریكردنی تاوان لێكراوی پێ سپێردراوه، یان له‌و كه‌سانه‌بێت كه‌ده‌سه‌ڵاتی له‌سه‌ر تاوانلێكراو هه‌یه، یان تاوان لێكراو له‌لای ئه‌و یان له‌لای یه‌كێك له‌وانه‌ی پێشتر باسكران، خزمه‌تكاربێت.
٣/ ئه‌گه‌ر ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه یه‌كێك بێت له ”فه‌رمانبه‌ران” یان كه‌سانی ڕاسپێردراو به‌خزمه‌تێكی گشتی، یان یه‌كێك بێت له‌پیاوه ئاینیه‌كان، یان ”پزیشك” بێت، بنكه‌ی كاره‌كه‌ی یان پیشه‌كه‌ی یان متمانه‌ی به‌كار هێنابێت.
٤/ ئه‌گه‌ر دوو كه‌س یان زیاتر به‌شداریان كردبێت له‌كرده‌وه‌كه و هاوكاری یه‌كتریان كردبێت به‌مه‌به‌ستی زاڵبوون به‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوان لێكراو، یان یه‌ك له‌دوای یه‌ك كرده‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام دابێت.
٥/ ئه‌گه‌ر تاوان لێكراو له‌ده‌ره‌نجامی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كه توشی نه‌خۆشیێكی كۆئه‌ندامی زاو زێ بێت.
٦/ ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌نجامی كرده‌وه‌كه تاوانلێكراو سك‌پڕ بووبێت، یان په‌رده‌ی كچێنی له‌ده‌ست دابێت.
بڕگه‌ی سێیه‌م
ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌كه بوبێته هۆی مردنی تاوان لێكراو، سزاكه‌ی بریتیه له‌به‌ندكردنی ”هه‌تا هه‌تایی”.
بڕگه‌ی چواره‌م
ئه‌گەر تاوان لێكرا كچ بووبێت، پێویسته له‌سه‌ر دادگا بریار بدات له‌سه‌ر قه‌ره‌بۆكردنه‌وه‌ی گونجاو.