پرۆسێسی ره‌خنه‌گرتن و قبووڵكردنی، باشترین چه‌مك و پێوه‌ری ناسینی ئاستی كۆمه‌ڵگه‌یه. هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك توانای قبووڵكردنی ره‌خنه و ره‌خنه له‌خۆگرتنی هه‌بێت، ده‌بێته بنه‌مایه‌كی به‌هێز، كه ئه‌مجۆره كۆمه‌ڵگه‌یه له قۆناغی خێڵایه‌تی و سوننه‌تی، ده‌ربازی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی ببێت.
پسپۆڕ و بیرمه‌ندانی بواری ره‌خنه‌سازیی ده‌ڵێن، ره‌خنه باشترین چه‌مك و ئامرازه بۆ هوشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و ده‌ستنیشانكردنی هه‌ڵه‌كانی تێكستی كۆمه‌ڵایه‌تییه، وه‌ك ئاینی، ئه‌ده‌بی، رۆشنبیریی و سیاسی.
هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك هه‌ناسه‌ی درێژی ره‌خنه قبووڵكردنی هه‌بێت، كه‌واته هه‌ناسه‌ی دیالۆگ و یه‌كتر قبووڵكردنیشی بۆ دروست ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ كۆمه‌ڵ به‌ره‌و بنیاتنانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و متمانه به‌خۆبوو ئاراسته بكه‌ین، ده‌بێ له كه‌لتووری (هه‌موو راستییه‌كان لای منه رزگاربین)، چونكه تاقیكردنه‌وه زانستییه‌كان و عه‌قڵییه‌تی كراوه و پێشكه‌وتوو، ده‌مێكه قسه‌كردن و پێوانه‌ی ره‌های به‌جێهێشتووه.
كه‌لتووری خۆ به‌ڕاست زانینی ره‌ها، له‌هه‌ر بوارێك له‌بواره‌كانی ژیاندا، بوار بۆ دیالۆگ و یه‌كتر قبووڵكردن ناهێڵێته‌وه و عه‌قڵی ره‌ش و سپی دروستكردووه، به‌جۆرێك كه من ته‌نیا شته سپییه‌كانی لای خۆم و ره‌شه‌كانی به‌رامبه‌ر ببینم.
به‌داخه‌وه ئه‌م تێگه‌یشتنه له‌ناو هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا هه‌یه، ئایین، سیاسه‌ت، ئه‌ده‌ب و رووناكبیریی، ئه‌مه‌ش وایكردووه، له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌م توانا و وزه‌یه بۆ یه‌كترشكاندن و دژایه‌تی به‌كاری ده‌هێنین، بۆ ره‌خنه گرتن له خۆمان به‌كاری بهێنین و ده‌ستنیشانی هه‌ڵه‌كانی خۆمان بكه‌ین باشتره، چونكه به‌م هه‌نگاوه یه‌كه‌مجار خزمه‌ت به خۆمان ده‌كات، پاشان به كۆی كۆمه‌ڵگه.
ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی له دۆخێكی ناهه‌مواری چه‌قبه‌ستوودا هێشتۆته‌وه، نه‌بوونی عه‌قڵییه‌تی ره‌خنه‌گرتن و ره‌خنه قبوڵكردنه، هه‌روه‌ك مێژوو پێمان ده‌ڵیت، ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی وڵاتانی خۆرئاوا ژیانیان له‌سه‌ر بنیاتنان و خزمه‌تی مرۆڤایه‌تییان پێكرد، به‌شێكی گه‌وره‌ی بۆ پرۆسێسی ره‌خنه و ره‌خنه له خۆگرتن ده‌گه‌ڕێته‌وه.
-knwe