پرۆژه یاسایەك کە خوێندنەوەی دوەمی بۆکراوە و دەبێت دەنگی لەسەر بدرێت بێدەنگی لێدەکرێت؛ یاداشتەکانی پەیوەست بەژیانی هاوڵاتیانیش بەهەمان شێوە، تا ئەوکاتەی حیزب دەیەوێت پەرلەمان متمانە بدات بە وەزیرێک ئەوکاتە ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان کۆبونەوەی نا ئاسایی سازدەکەن!
ئه‌مه زه‌قكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌مۆییه‌ی په‌رله‌مانه كه ئێمه به‌رده‌وام وتومانه‌و نیگه‌رانبوین لێی، ئه‌ركی په‌رله‌مان چاودێری و لێپرسینه‌وه‌یه‌کی کارایە وەک لەڕێکەوتنی نێوان گۆڕان و پارتیشدا هاتوەنه‌ک جێبه‌جێكردنی فه‌رمانەکانی حکومەت، حیزباندنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌و شێوه زه‌قه باجه‌كه‌ی خه‌ڵك ده‌یدات، ئێستا حكومه‌ت به‌بێ گوێدانه په‌رله‌مان خۆی بڕیارده‌ری یه‌كه‌م و كۆتاییه.
خه‌ڵك برسی و بێموچه‌یه، له‌سه‌ر داواكردنی ماف شه‌هید ده‌كرێت.
داهات ناشه‌فافه و قاچاخچێتی ده‌كرێت و په‌رله‌مان بێده‌نگه و پشوو وه‌رده‌گرێت؛ به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی حكومه‌ت بڕیاری دانانی وه‌زیرێك ده‌دات په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه. ئه‌مه بێ ئەرزشكردنی ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی په‌رله‌مانه.
بۆیە گەر پەرلەمان لەخولی پێنجەم بەم شێوەیە بەردەوام بێت باشتر وایە لە جیاتی ئەوەی بڵێین باڵاترین دەسەڵاتی یاسادانان پێی بوترێت دەستە یان وەزارەتی یاسادانانی سەر بە ئەنجومەنی وەزیران.
-knnc