پرۆژه‌ی پركردنه‌وه‌ی كورتهێنانی یاسای بودجه له‌په‌رله‌مانی عێراقی كه به‌برینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان تێپه‌رێندرا، پێشهاته‌یه‌كی مه‌ترسیدار و چاوه‌ڕوانكراوه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه په‌سه‌ند كرا به‌پشت به‌ستن به پرنسیپی زۆرینه و كه‌مینه به‌بێ به‌شداریكردن و په‌راوێزخستنی پێكهاته‌ی كورد تێپه‌رێندرا له‌لایه‌ن هه‌ردوو رووبه‌ر شیعه و سوننه‌وه بۆ رازیكردنی شه‌قامی عه‌ره‌بی _عێراقی به‌ئامانجی وەده‌سهێنانی ده‌نگیان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
له‌راستیدا ئه‌م بریاره له‌بنه‌ره‌تدا ئاماژه‌ی نه‌مانی فه‌رمییه‌تی ده‌وڵه‌ته و له سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی نافه‌رمی ده‌وڵه‌تیدا كه به مه‌دوه‌له گشتییەكه ناسراوه (ئه‌ل لاده‌وله) واتا رووخانی په‌یكه‌ری سیادی و ته‌نزیمی له‌ده‌وڵه‌تدا كه وه‌كو چه‌ترێكه بۆ زامنكردنی مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان و بریاری لاته‌ریبی، بێگومان له‌عورفی فاشییه‌تدا سیسته‌مێكی باوه و ئامرازێكی په‌یره‌و كراوه بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه تاك لایه‌نه‌كان دوور له‌بنه‌مای هاوبه‌شیی و شه‌راكه‌ت له‌یه‌ك وڵات‌دا. بۆ ئۆرگانیزه‌كردنی مه‌رامه سیاسییەكان، له سه‌پاندنی بریاری تاك لایه‌نانه كه فه‌رزه به پشتبه‌ستن به هێزی میلیتاری به‌بێ ره‌چاوكردنی ئه‌ته‌كێت و عورفی ده‌ولی و پرنسیپه‌كانی و مافی مرۆڤ له ئاشتی و ئازادی و دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه.
له‌وێنای ئه‌م سیاسه‌تەدا له‌رووی نافه‌رمیبوونی دامه‌زراندنی هه‌یكه‌لیه‌تی ده‌وڵه‌تدا وه‌كو بابه‌تێكی شرۆڤه‌كاری و یاسایی گه‌وره فه‌یله‌سوفی بەریتانی هۆبز ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی له‌نێوان عه‌قڵ و ده‌وڵه‌ت له‌فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی‌دا به‌روونی ئاماژه‌ی به بنه‌ما سه‌ره‌كییەكانی ئه‌م بێده‌وڵه‌تییه‌ی داوه كه چۆن له لاده‌وڵه‌تیدا پێگه‌ی سیاسی و ئه‌دكاریی بێهێزه و لاته‌ریبە.
هه‌ڵبه‌ته له‌خۆێندنه‌وه‌ی واقعی سیاسیی گۆره‌پانی عێراقیدا بیرمه‌ندی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی عه‌لی وه‌ردی و نووسه‌ر عبد جبار ناجی بۆچوونی تایبه‌تیی خۆیان ده‌خه‌نه‌روو له وێنای نافه‌رمی بوونی ده‌وڵه‌ت وه‌كو بابه‌تێكی شرۆڤه‌كاری كه بنەماکەی بۆ سایكۆلۆجییه‌تی تاكی عێراقی ده‌گه‌رێته‌وه، پێیان وایه مێژووی سه‌رووی سه‌د ساڵه‌یی له‌دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقیدا هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكییه سیاسییەكان له‌نێوان پێكهاته‌كاندا ره‌گ و ریشه‌ی ئه‌م پرسه له‌ره‌هه‌ندێكی ئاشكرا به‌ده‌ره بۆ ئیزدواجییه‌ت به‌واتای دووفاقی ده‌گه‌رێته‌وه، كه سیمایه‌كی به‌رچاوی هه‌یه له‌كه‌سایه‌تیی تاكی عێراقیدا به‌و پێیه‌ی كه‌وا پاش سه‌رووی سه‌د ساڵ عێراق له‌قه‌یرانی لاده‌وڵه‌تی و دووفاقیی سیاسی ده‌ناڵێنێت.
له‌دۆخێكی ناسه‌قامگیردا له‌سایه‌ی سێبه‌ری سیاسه‌تێكی ناروون ئه‌م میكانیزمه له‌سه‌پاندنی ده‌نگی زۆرینه به‌ئاسایی بوونه‌وه كه تێپه‌ر ده‌بێ، ئه‌مه له‌كاتێكدایە كه‌وا شه‌ش ملیۆن كورد له‌هه‌رێمی كوردستان چاویان له‌ئینسافی عه‌قڵیه‌تی هه‌ردوو رووبه‌ره‌ی عه‌ره‌بییه.
له رووی پێوانه‌یی مه‌ودای بێ ده‌وڵه‌تیدا له‌سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی كوردی عێراقی به‌و واتایه‌یه كه‌وا فه‌رمی بوونی ده‌وڵه‌ت بوونی نییه وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی پته‌و، چوونكه له‌بنه‌ره‌تدا ئه‌و شایسته داراییانه خێر و سه‌ده‌قه نییه تا ئاره‌زوومەندانه پێشكه‌شی كه‌ن به‌گه‌لی كورد، بگره ! ئیستیحقاقی ده‌ستورین وه به‌پێی ده‌ستووری عێراق رێگا پێدراوه و به په‌یره‌وی سیاسه‌تێكی فیدراڵی له ده‌ستوری هه‌میشه‌ییدا چه‌سپاوه.
له به‌رزنرخاندنی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نیازپاكی خۆی نیشان داوه، چه‌ندین لێكتێگه‌یشتن و رێکكه‌وتننامه له‌م دیده‌دا هاتووه‌ته ئاراوه تایبه‌ت به دابینكردنی ماف و شایسته‌داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، بۆیه ده‌كرێ بڵێین ئه‌و بریار و راسپاردانه‌ی كه‌وا له‌سایه‌ی ده‌رده‌چێ له‌رووی یاساییه‌وه ناكامڵه كه دان به‌شه‌رعییه‌تی مافی پێكهاته‌یه‌ك نانێ .
په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێویسته له‌سه‌ر بناغه‌ی داننان به‌ماف و ئه‌ركی هه‌ر لایه‌ك بێت به پێی ده‌ستور ده‌بێ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و قوتی میله‌ت نه‌بێته قوربانی غرووری هیچ لایه‌نێك و له گه‌ڕانه‌وه‌ی شایسته داراییه‌كانی مووچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
*ماسته‌ر له‌یاسای گشتی ـ زانكۆی حیكمه به‌یروت
-xebat