له په‌راوێزی هه‌وڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێڕاق بۆ نههسَشتنی قانونی باری كه‌سێتی ژماره 188ی ساڵی 1959
به‌شی دووه‌م
مێژووی په‌ره‌سندنی یاسای باری كه‌سێتی له عێراقدا
له‌عیراقدا به‌پێی فقهی حه‌نه‌فی، كه مه‌زهه‌بی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوو، بریار له سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی باری كه‌سێتی ده‌درا و، ئه‌و شوێنانه‌ش كه زۆربه‌یان له شیعه بێكدههات به‌پێی مه‌زهه‌بی جعفه‌ری حوكم ده‌درا و دانیشتوان سه‌ردانی مه‌رجه‌عه ئاینییه‌كانی خۆیانیان ده‌كرد.
وشه‌ی (بابه‌تی كه‌سێتی) بۆ یه‌كه‌مین جار له دوای داگیركردنی به‌غدا له ساڵی 1917 دا له به‌یاننامه‌ی دادگادا به‌كارهێنرا و، پاشانیش له مایسی 1921دا ده‌سته‌واژه‌ی "باری كه‌سێتی" به‌كارهێنرا. له یاسای دادگای شه‌رعی، كه له 30 حوزه‌یرانی 1923دا بریاردرا، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه دووباره كرایه‌وه.
یاسای دادگای شه‌رعی ساڵی 1923 بریاری دانانی دادوه‌ری جه‌عفه‌ری دا، هه‌روه‌ها ماوه‌ی دا، كه دادوه‌ری سونه مه‌زهه‌ب و دادوه‌ری جه‌عفه‌ری مه‌زهه‌ب ده‌ستنیشان بكرێن له‌و شوێنانه‌ی، كه دانیشتوان سه‌ر به‌و دوو مه‌زهه‌به‌ن.
له به‌نده‌كانی 74ـ 80 له یاسای ئه‌ساسی عێراق (القانون الاساسی العراقی) ساڵی 1925 ، كه یه‌كه‌مین ده‌ستوری ده‌وڵه‌تی عێراق بووه، ئاماژه بۆ ده‌سته‌واژه‌ی باری كه‌سێتی كراوه.
له به‌ندی77 له‌و ده‌ستوره‌دا هاتووه: دادوه‌ری له دادگا شه‌رعییه‌كاندا به گوێره‌ی حوكمی تایبه‌ت و به‌پێی حوكمی شه‌رعی تایبه‌ت به هه‌ر مه‌زهه‌بێك له مه‌زهه‌به‌كانی ئیسلامدا ئه‌نجام ده‌درێ. دادوه‌ر به گوێره‌ی مه‌زهه‌بی زۆربه‌ی دانیشتوانی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك داده‌نرێ، هاوكات له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی دادوه‌ری سنه وجه‌عفه‌ری له شاری به‌غدا و بهسرادا.
له ساڵی 1933 دا هه‌وڵێك له‌لایه‌ن دیوانی نوسینی یاسایی(دیوان التدوین القانونی) بۆ داڕشتنی قانونی باری كه‌سێتی درا و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گهڵاڵنامهیهك ئاماده‌كرا، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
وه‌زاره‌تی دادی عێراق له 29/1/1945 دا بریاری دامه‌زراندنی لێژنه‌یه‌كی دا، كه له چوار كه‌س پێك بێت و گهڵاڵنامهیهك سه‌باره‌ت به قانونی باری كه‌سێتی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و حوكمه گونجاوانه‌ی، كه ده‌كرێ له فقهی ئیسلامییه‌وه وه‌ربگیری، ئاماده‌بكرێ. لێژنه‌كه كاری خۆی ئه‌نجامدا و، له هه‌ردوو ئاینزای سنی وجه‌عفه‌ری مه‌سه‌له‌ی هاوبه‌شی وه‌رگرت، به‌ڵام رووبه‌رووی گرفتێك بۆوه، كه له به‌ندی 77 ی یاسای ئه‌ساسی عێراقدا هاتبوو سه‌باره‌ت به حوكمكردنی دادگا به‌پێی فره‌مه‌زهه‌بی و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ر كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك بۆ مه‌زهه‌بی خۆی، بۆیه نه‌كرا بێ جیاوازی مه‌زهه‌بی حوكمێ دوور له‌و فره‌ییه كاری پێبكرێت.
هه‌ندێ نووسه‌ر له‌و باوه‌ڕه‌دان كه "لێژنه‌كه مه‌زهه‌بی سونه‌ی كرد به بناغه‌ی پرۆژه‌كه.. به‌ڵام له په‌رله‌مانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌رنه‌گیرا".
دوای شۆرشی چوارده‌ی ته‌مموزی 1958 وه‌زاره‌تی داد له 7 ی شوباتی 1959دا لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تی دامه‌زراند بۆ دانانی گهڵاڵنامهی باری كه‌سێتی، كه پرنسیپه‌كانی له حوكمه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه وه‌رگرتبێت و، به جۆرێك له‌گه‌ڵ یاساكانی وڵاته ئیسلامییه‌كان و بریاره‌كانی دادگای شه‌رعی له عێراقدا گونجاوبێت. ئه‌م لێژنه‌یه توانی پرۆژه‌ی قانونی باری كه‌سێتی ژماره 188ی ساڵی 1959 دابرێژێت. ئه‌م قانونه تێكرای ئه‌و بوارانه‌ی، كه له فقه دا په‌یوه‌ندییان به مه‌سه‌له‌كانی هاوسه‌ری و ته‌ڵاق و له‌دایكبوون و نسب و به‌خێوكردنی كۆرپه و خه‌رجی و وه‌سیه‌ت و میراته‌وه هه‌ن، گرته‌خۆی.
مادده‌كانی ئه‌م قانونه سه‌رچاوه‌ی له هه‌موو ئاینزاكانی ئاینی ئیسلامه‌وه وه‌رگرتبوو، به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیری سوودی له هه‌موو ئاینزاكان وه‌رگرتبوو، به‌سه‌ر هه‌ر تاكێكی موسڵمانی عێراقی و كه‌سانی بیانی موسڵمان له عێراقدا، بێ رچاوكردنی ئه‌وه‌ی كه سه‌ر به چ ئاینزایه‌كه جێبه‌جێده‌كرا.
بڕگه‌ی یه‌ك له مادده‌ی دوو ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه: "حوكمه‌كانی ئه‌م قانونه هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌گرێته‌وه، جگه له‌وانه‌ی به قانونێكی تایبه‌ت جیاده‌كرێنه‌وه".
كرستیان وجووه‌كان له عێراقدا به گهڵاڵنامهی تایبه‌ت و به‌پێی ئاینه‌كانی خۆیان له دادگای سه‌ره‌تادا حوكم له سه‌ر كێشه‌كانی باری كه‌سێتییان ده‌درا، به‌ڵام ئه‌م جیاكردنه‌وه‌یه سابیئه‌ی مندائی و كوردی ئێزیدی نه‌گرته‌وه، به بیانووی ئه‌وه‌ی كه گهڵاڵنامهی تایبه‌ت به خۆیان له ئارادا نییه، له كاتێكدا له هه‌ردوو ئایندا حوكمی ئاینی و شه‌رعی تایبه‌ت به مه‌سه‌له‌كانی باری كه‌سێتی هه‌یه.
له به‌ڵگه‌نامه‌ی هۆكاری بڕیاردانی قانونی باری كه‌سێتیدا هاتووه: "فره‌بوونی سه‌رچاوه‌كانی دادگا و جیاوازی حوكمه‌كان سه‌باره‌ت به‌م بواره نائارامی له ژیانی خێزاندا دروستكردوه و، مافی تاكی دابین نه‌كردوه، ئه‌مه‌ش هانده‌رێكی بیركردنه‌وه بوو له پێناوی دانانی قانونێك كه گرنگترین ئه‌و حوكمه شه‌رعییانه‌ی كۆكبون ده‌رباره‌یان هه‌یه، بگرێته خۆی".
له هه‌مان كاتدا بڕگه‌ی دوو له مادده‌ی یه‌ك ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات " ئه‌گه‌ر هاتوو له قانونه‌كه‌دا ده‌قێكی یاسایی نه‌بوو بۆ جێبه‌جێكردنی، ئه‌وا به‌پێی ئه‌و پرنسیپانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام، كه زیاتر له گه‌ڵ ده‌قه‌كانی ئه‌م قانونه‌دا گونجاون، حوكم ده‌درێت". ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه یاساكه داوای ئه‌وه ناكات پشت ته‌نها به یه‌ك ئاینزا ببه‌سترێت، به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی گشتی سوود له پرنسیپه‌كانی شه‌ریعه‌ت وه‌ربگیرێت.
قانونی باری كه‌سێتی ژماره 188ی ساڵی 1959 هه‌ڵوێستێكی میانڕه‌وی هه‌بوو له مه‌سه‌له‌ی فره‌ژنی. یاساكه فره‌ژنی قهدهغهنهكرد وه‌ك یاسای تونس و، سنوریشی بۆ دانه‌نا وه‌ك یاسای مه‌غریب. یاساكه ماوه‌ی نه‌دا پیاو زیاتر له یه‌ك ژن بهێنێت، به بریاری دادوه‌ر نه‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ی دادوه‌ریش ئه‌و ماوه‌یه ببه‌خشێت، ده‌بێت مێرد توانای به‌خێوكردنی زیاتر له یه‌ك ژنی هه‌بێت و، له‌و ژنهێنانهش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ڕه‌وا هه‌بێت. یاساكه فره‌ژنی قه‌ده‌غه‌كرد ئه‌گه‌ر مه‌ترسی ناعه‌داله‌تی له ئارادابێت و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ر و تێروانینی، ده‌گه‌رێته‌وه.
قانونی باری كه‌سێتی به تێروانینێكی نوێوه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ حوكمه‌كانی میرات كرد و، هه‌وڵی دا مادده‌كانی ئه‌و بواره له‌گه‌ڵ حوكمی گواستنه‌وه‌ی زه‌وی ئه‌میری گونجاو بێت، كه له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه بریاردرابوو، به‌م جۆره‌ش رێگای گرت له‌و فرتوفێڵانه‌ی له‌و بواره‌دا ئه‌نجامده‌درا و جۆره یه‌كسانییه‌كی له‌م بواره‌دا به‌ده‌سهێنا.
له دوای كۆده‌تای شوباتی 1963، یاسای باری كه‌سێتی هه‌موار كرا و بریاری ژماره 11ی ساڵی 1963 ده‌رچوو. به‌و پێیه‌ش ئه‌و ماددانه‌ی په‌یوه‌ندییان به میراته‌وه هه‌بوو راگیرا و، بریاردرا به پێی (فقه)ی ئاینزایی (مزهه‌بی) میرات دابه‌ش بكرێت.
له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكاندا هه‌ندێ مادده‌كانی قانونه‌كه به جۆرێك كه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی ژن بكات، سه‌رله‌نوێ هه‌مواركرانه‌وه و فشاركردنه سه‌ر ئافره‌ت و ناچاركردنی بۆ شووكردن قهدغهكراو و تاوانباریش دووچاری سزا ده‌بۆوه.
له بواری میراتدا (فقه)ی مه‌زهه‌بی لا برا و كچ له گه‌ڵ كوڕدا له رێگاگرتنی (حجب) ئه‌و كه‌سانه‌ی كوڕ رێگای لێده‌گرێت، یه‌كسان بوون. هه‌روه‌ها یاساكه هه‌ندێ بریاری پۆزه‌تیف بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ژن و یه‌كسانیان له بواری جیابووونه‌وه‌ی دادگایی و ساوابهخێوكردن، وه‌رگرت، به‌ڵام قانونه‌كه له‌گه‌ڵ زیادبوونی شاڵاوی دیكتاتورییانهی رژێم و شه‌ڕه یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی، كۆمه‌ڵێك هه‌مواربوونی نه‌گه‌تیفانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ژنان به خۆوه بینی.
پاش روخاندنی رژێمی دیكتاتۆری حوكمران له 2003دا، ئه‌نجومه‌نی حوكم له عێراقدا له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی عبد العزیز الحكیم دا بڕیاری 137ی وه‌رگرت. به‌پێی ئه‌و بڕیاره قانونی باری كه‌سێتی له عێراقدا هه‌ڵوه‌شایه‌وه و بریاره‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كه ده‌بێت به پێی بنه‌مای (فقه) مه‌زهه‌بی و تایفه‌گه‌ری مه‌سه‌له‌كانی باری كه‌سێتی بریاری له‌سه‌ر بدرێت. ناڕه‌زاییه‌كی فروان له عێراقدا دژ به‌م بڕیاره به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی ژنانه‌وه بهرپایوو.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ملكه‌چی ئه‌و بریاره نه‌بووه و په‌رله‌مانی كوردستانیش وابه‌ستی خۆی به جێیه‌جێكردنی یاسای باری كه‌سێتی ژماره 188ی ساڵی 1959 به‌سته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراقدا جێبه‌جێ نه‌كرێت. له ئاكامی ناره‌زای و فشاری جه‌ماوه‌ری بریاری 137 وه‌لانرا و هه‌ڵوه‌شایه‌وه.