دژە_چەواشە
ئارام سەعید
لەسایەی ئەو لێشاوی زانیاریانەی دیتە بەرچاومان و رۆژانە دەیانبینین ئەستەمە جیاکردنەوەی هەواڵە درۆو هەلبەستراوەکان لە راستیەکان، رەنگە هێشتا هۆشیاری و پەروەردەی میدیایش نەتوانیت ئەوکارە بکات..بەڵام کۆمەڵیک میکانیزم هەیە کە لەناوەندە ئەکادیمیەکان باس دەکرێت دەتوانیت کاریگەری باشی هەبێت بۆ جیاکردنەوەو دڵنیابون لە دروستیی هەواڵەکان..

لەمبارەیەوە یەکێک لە لێکۆلەران نوسیویەتی" ئەگەر دەتەوێت کەسێک بروا بە سەردێڕێکی درۆ نەکات کە خوێندیەوە، باشترین کات بۆ راستکردنەوەی ئەو هەڵەیە کەیە؟ زۆرجار گوێمان لەوە دەبێت کە خەلک هۆشیار بکرێتەوە لەوەی بڕوا بەو درۆیانە نەکات، بەڵام بەگوێرەی لیکۆڵینەوەیەکی تازە باشترین کات بۆ لێکۆلینەوە لەوەی هەواڵێک راستە یان درۆیە و خەڵک بیەوێت لەراستی هەواڵەکە بکۆڵێتەوە ئەوەیە پاش هەفتەیەک لەراستی ئەو هەواڵە بکۆڵنەوە، پاش ئەوەی بابەتی هەواڵەکە کۆتایی هاتوە ئەوکاتە جاریکی تر سەردێرەکە بخوینەوە... 

#كەمپینی_دژە_چەواشە
#حملة_ضد_التضليل
#Anti_disinformation_campaign


AM:05:05:19/05/2022