ئەرکی هاوڵاتیان بەرامبەر ژینگە
د. خەڵات محه‌مه‌د

هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە:

‏‎لە دنیای ئێستادا یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی مرۆڤایەتی پیسبوونی ژینگەیە.کە هۆکاری سەرەکی خودی مرۆڤ خۆیەتی.

بە بەکارهێنی زیاد لە پێویستیەکانی ڕۆژانە کە ئەبێتە هۆی فڕێدانی ڕێژەیەکی زۆر پاشەڕۆ بۆ ئەو ژینگەیەی کە خۆی تێیدا دەژیت. 

هەروەها بەکارهێنانی ئەو کەرەستانەی کە دووبارە بەکار ناهێنرێنەوە "ڕیساکڵ ناکرێنەوە" وەک سفرەی سەفەری و دایبی مناڵان....، دەبنە بارگرانی بەسەر ژینگەوە لەکاتی فڕێدانیان. 

هۆکارەکانی پیسبوونی سەرچاوەکانی ئاوی خواردنەوەش هۆکارێکیترە، کە ئەبێتە هۆی بڵاو بوونەوەی چەندین نەخۆشیی، بەتایبەتی شێرپەنجە. 

بەکارهێنانی  هۆکارەکانی گواستنەوە کە پشت بە وزەی زیانبەخش دەبەستێت، هۆکارێکیترە لە ناشرینکردن و پیسکردنی ژینگەی چواردەورمان بە دەستی خۆمان. 

‏‎لەکۆتاییدا
‏‎کەمی ڕێژەی سەوزایی لە شار و شارۆچکەکان بە هۆی نەبوونی یاسایەک بۆ دیاریکردنی ڕێژەی سەوزایی لە کاتی دروستکرنی پڕۆژەکای نیشتەجێبوون و خانووبەرە.

‏‎چارەسەر و  ئەرکەکان بۆ پاکڕاگرتنی ژینگە:
‏‎کەم کردنەوەی بەکارهێنانی پێویستییەکانی ڕۆژانە یاخود بەکارهێنانی کەرەستەی کوالتی بەرز و هاوڕێی ژینگە. 
‏‎جیاکردنەوەی جۆرەکانی پاشەڕوو وەک پلاستیک و شووشە... بۆ دوبارە بەکارهێنانەوە.
‏‎پاشان پاکڕاگرتنی سەرچاوەکانی ئاو.
‏‎لەهەمان کاتتدا دانان و جێبەجێکردنی یاسای زیادکردنی سەوزایی بە پێی پلان لە شار و شارۆچکەکان.
‏‎لە کۆتاییدا پلاندانان بۆ بەکارهێنانی هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی کە ئەبێتە هۆی کەمتر بەکارهێنانی هۆکارەکانی گواستنەوەی تایبەت.

*ئەندامی گروپی  ژنان  و کچانی رانیە


AM:12:51:29/05/2022