میدیای کوردی لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا خەریکی چیبوو؟
ابراهيم على

ئیبراهیم عەلی

*هەواڵی مردنی فوئاد مەعسومی بڵاوکردەوە، بێ ئەوەی کەسێک بەدواداچوونی ورد بکات، هەمووی خێرا سەرقاڵی کۆپیکردنی هەواڵەکە بوو لەبری ئەوەی سەرقاڵ بێت بە پشتڕاستکردنەوەی.

*گوایە دەرکەوتنی کچە پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا لەکەنار دەریا هەرای ناوەتەوە، کەچی دواتر دەرکەوت هیچ پەرلەمانتارێک بەو ناوە ئەسڵەن بوونی نییە... دیسان میدیای کوردی بەبێ ساغکردنەوە کەوتە کۆپیکردنی هەواڵەکە.

*هەواڵی مردنی هونەرمەندی کۆمیدی، سلێمان بیغلی بڵاو کردەوە... بەبێ ئەوەی ساغکردنەوە بۆ هەواڵەکە بکرێت هەمووان کەوتنە کۆپیکردنی هەواڵەکە، دواتر دەرکەوت ئەو هونەرمەندە نەمردووە، بەڵکو هاوسەرەکەی گیانی لەدەستداوە.

*دەزگای میدیای بوار، دیمانەیەکی تایبەتی لەگەڵ سەعدی پیرەکردو کە ناوبراو باسی لە کێشەکانی بەردەم هەڵبژاردن کرد، دیسان میدیاکان بەبێ ناوهێنانی بوار، مانشێتی دیمانەکەیان بڵاوکردەوە، دەزگا میدیاییەکانی ئێستا هێندە خویان بە کۆپیکردنەوە گرتووە کە نەڕۆیشتن گوێ لەتەواوی مقابەلەکە بگرن و قسەکانی پیرە بنوسنەوە، بەڵکو تەنیا ئەو دێڕەی کەبوار کردبوی بەمانشێت کۆپیان کردو لای خۆیان دایاننایەوە.

میدیاکاران لەبری کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچونی ورد ووساغکردنەوەی زانیارییەکان، سەرقاڵی کۆپێکردنە...

AM:01:39:04/09/2022