دوا مۆدێلی تاوانی سیاسی هەڵبەستراو
لەتیف مستەفا


لە رونکردنەوەیەکدا ئاسایشی زاخۆ دەڵێت  (ئیسلام سەعدی )لەسەر ئەوەگیراوە گوایا تیکەڵی چەکدارانی پارتی کریکاران بوە  ، بە مادەی یەکی یاسای ژمارە ۲۱ ساڵی ۲٠٠۳ راگیراوە کە تیکدانی ئاسایشی هەرێمە . 

ئەگەر هەر لەسەر ئەوەی تیکەڵ بووبێ لەگەڵ چەکدارانی ئەو حیزبە گیرابێ وەک بەیاننامەکەی ئاسایش دەڵیت  ؟مایەی پرسیارو سەرسوڕمانە ،هەرچەندە لەم هەریمە هیچ شتیک مایەی سەرسورمان نەماوە. 

نازانین لەکەیەوە تیکەڵی چەکدارانی  پارتی کریکاران بوە بەتاوان؟  نەمان بیستوە یاسای سزادان یان ئەو یاسایەش ئاماژەیان پیداوە شتیکی وای تیدابێ ،  بنەما یاساییەکەش دەڵی(هیچ تاوانیک بەتاوان دانانریت ئەگەر لە کاتی ئەنجامدانیدا لە ناو یاسا کارپیکراوەکاندا دیاری نەکرابیت کە تاوانە)

جا کەوابێت  لەسەر تیکەڵ بونی چەکدارانی ئە حیزبە گیرابێ دەبێ سەدان هەزار خەلک بگیرێن کەساڵەنە ڕوو لەقەندیل دەکەن ولەگەل گەریلا جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەن.

ئاخر ئەوە لەسەردەمی بەعسیش بە بەعسێتی خۆیەوە تاوان نەبوو. زۆربەی خەلکی شارەکان دەچوونە ناوچەکانی ژیر دەستی پێشمەرگە بۆ مواجەو بینینی  کورو خزم و هاوڕێ پێشمەرگەکانیان و کە دەهاتنەوە بۆ ژێر دەسەلاتی حوکمەت نەیدەگرتن بەتۆمەتی تیکەڵ بوون لەگەڵ مخربین وەک خۆیان وەسفیان دەکردن.  

ئەم پاشەکشیانە لە ئازادی و دروست کردنی تۆمەتی داتاشراو عاقیبەتی باشی نابیت   تەنها مەسەلەی کاتە.

تێبینی ژمارەی یاساکە ۲۱ ساڵی ۲٠٠۳ یە نەک وەک ئەوەی ئاسایش لە بەیاننامەکەیاندا ئاماژەیان پیداوە چونکە یاسای  ژمارە ۲۳ ساڵی ۲٠٠۳ یاسای دەرماڵەی منداڵ بون و دایکایەتیە.


AM:12:59:28/08/2023