چۆن بزانین کەسێک بەنیازی خۆکوشتنە؟
یادگار حاجی
ڕۆژی جیهانی ڕێگری لە خۆكوشتن...

سادەترین پێناسەی خۆكوشتن بریتیە لەكردارێكی دەستكردانەی مرۆڤ بەرانبەر بە خودی خۆیی بەهۆی بیرێك ، یان هەستێك ، یان بارودۆخێك كە دروست دەبێت و زۆرجار پەیوەست دەكرێت بەهۆی سەرنەكەوتن و بێ‌ ئومیدی و كێشە كۆمەلایەتی و دەرونی و ئابوریەكان…

چۆن كەسێك بناسینەوە كە بیری خۆكوژی هەیە؟

نزیكەی %80 ی حالەتەكان دەناسرێنەوەو پێش وەختە بە راستەوخۆو ناراستەوخۆ دەردەكەوێت ، هەندێك جار ئاماژەكان زارەكیە وەك ئەوەی كەسەكە دەلێت ( ژیان خۆشی تیا نەماوە ، مردن خۆشترە ....هتد )، یان بەنازارەكی وەك ئەوەی كەل و پەلی بڕەرو چەك و دەرمانی ناپێویست كۆدەكاتەوە ، كە ئەمانە دەبێت بەهەند وەربگیرت و بەزوترین كات پلانی بۆ دابنرێت...

بۆچی مرۆڤ بیری خۆكوژی بۆ دروست دەبێت؟هۆكاری خۆكوشتن چیە؟

وەك لە پێشەكیەكەش بە كورتی ئاماژەمان پێداوە هۆكارەكان جیاوازن ، هەندێك جار نەخۆشیە دەرونیەكان هۆكارن بۆ نمونە ئەوانەی توشی خەمۆكی دەبن بیری خۆكوژیان زیاترە ، یان هۆكاری كۆمەلایەتی و كێشەو دەرهاویشتەكانی كە رەنگە لە كۆمەلگەی كوردی زیاتر بێت بەهۆی عەیبە و لەكەی كۆمەلایەتی ، یان هەندێك جار هۆكاری ئابوری بێت لە بیكار و نەبونی جگە لە سۆشیال میدیا وهەندێك جاریش لە بێهیوای و سەرنەكەوتن و نەبونی ئومید و دروست بونی ئەو هەست و بیرو بارودۆخانەی كە بەو هۆكارانەوە پەیوەندیدارن...

چارەسەر چیە ؟ چی بكەین لەو حالەتانەدا ؟

پێویستە هەر حالەتێكی لەو چەشنە بە جدی كاری لەسەر بكرێت و پلانی سەلامەتی بۆدابنرێت ، ئەو كەسەی كەبیری خۆكوژی هەیە هیچ عەیبەو شەرم نیە بەزوترین كات سەردانی كەسی پسپۆرو پزیشكی دەرونی بكات ، یان لای كەسێكی متمانە پێكراو گفتوگۆبكات دەربارەی كیشەكان ، پێویستە خێزان و هاورێی و دەوروبەریش بەجدی گوێ‌ لەم حالەتانە بگرن ، هاوگار بن و چاودیری بكرێن و بەزوترین كات كەل و پەلە مەترسیدارەكانی لێ‌ دوربخرێتەوە ، جگە لە هەندێگ پلان و راهێنان كە ناكرێت لیرە ئاماژەی پێ‌ بكرێت و كات و شوێنی تایبەتی خۆیی دەوێت...

هەولی خۆكوشتن لە رەگەزی مێ‌ ، سێ‌ هیندەی ڕەگەزی نێرە ، بەلام خۆكوشتنی تەواوەتی لای رەگەزی نیر زیاترە ، بەپێی تەمەنەكانیش لە زۆربەی قۆناغەكان هەیە بەلام لە قۆناغی
هەرزەكاری و نەوجەوانان زیاترە ..

هیچ شتێك شایەنی ئەوەنیە مرۆڤ گیانی خۆی بكاتە قوربانی ، هەموو كێشەكان چارەسەریان هەیە ڕەنگە هەسەكە پەی پێ نەبردبێ ، خودا ڕێزی لە مرۆڤ ناوەو ژیان بۆ خزمەتی مرۆڤایەتیەو هەرگیز خۆكوشتن چارە نیە..

جێگەی ئاماژەیە لە سالی 2003وە رۆژی 10ی ئەیلول وەك رۆژی جیهانی رێگریكردن لە خۆكوشتن دیاری كراوە ، بەپێی ئامارێكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی سالانە یەك ملیۆن كەس كۆتایی بە ژبانی خۆیان دەهێنن ،لەكوردستانیش ئامارەكان لەبەرزی ماوەتەوە و پلانی جدیی پێویستە لەسەر ئاستی كۆی دامەزراوە پەیوەندیدارەكان.

AM:01:08:19/09/2023