سیستەمی پەروەردە و فێرکردن بە پێکهاتەیەکی گرنگی کۆمەڵگەکانی دنیا دادەندرێت, هەموو وڵاتان لە رێگەی ئەو سیستەمە رەوتی كۆمەڵگە دەگۆڕن, وەزارەتی پەروەردە بە دامەزراوەیەك بۆ وەبەرهێنانی تاكی كارامە و بەتوانا و پێشكەوتنی وڵات سوودی لێ دەبینن, بۆیە وڵاتان گرنگی زۆر بە کەرتی پەروەردە دەدەن و هەموو هەوڵێکی بۆ باشتر کردنی دەدەن .
هەر وڵاتێکیش جۆرێک لە سیستەمی پەڕوەرەد فێرکردنی تایبەت بەخۆیان هەیە کە لەگەڵ دانیشتوانان و فێرخوازان بگونجێ, بەڵام ئەو سیستەمەی لە کوردستان هەیە, تێبینی زۆری لەسەرە, کە لە بری زیاد کردنی زانست و زانیاری و پەروەردە و فێرکرنێکی تەندرووست, قوتابیان رۆژ بە ڕۆژ ئاستیان لە دابەزینە و خەریکە داڕمانێکی تەواو بەخۆیەوە دەبینێت .
لەم دواییانەدا سیستەمێک لە هەرێمی کوردستان هاتە کایەوە بە ناوی سیستەمی " سویدی " بەو پێیەی ژیان و جیهان لەپێشکەوتنی بەردەوام دایە و کوردستانیش دەبێت بەشێک بێت لەم پێشکەوتن و گۆڕانکاریە .
چەند سالێکە پەیڕەوی سیستەمەکە دەکرێت کە دەرئەنجامەکەی دەبینین, قوتابیان ئاستیان زۆر خراپ بووە و بەشێوەیەکی باش فێر نەبوونە نازانن بەباشی بخوێنن و بینوسن, قوتابی هاتۆتە زانکۆ تەنانەت رێنووس بەتەواوی نازانێت !، سەیرێکی دەست و خەتیان بکەی وائەزانی ئەمانە تازە پۆلی یەکی سەرەتایین، واتە لەبری ئەوەی پێشکەوتن لەبواری پەروەردە و فێڕکردن بێتە کایەوە بەداخەوە کە دەبینن لە داڕماندایە، قوتابی ئەگەر تەنیا فێری هەڵبژاردن بێت کەتاقکیردنەوەکان بەم شێوەیەن بێگومان هەر ئەمەی لێ چاوەڕوان دەکرێ کە دەیبینین, ئەمەش لە داهاتوو کارەسات دەخوڵقێنێت چونکە ئەوان نەوەی دووارۆژن ئەوان دەتوانن وڵات بەرەوپێش ببەن بە زانست و مەعریفەت کە دەبێی سەرەتا لەسەر ئەو رێچکەیە پەروەردە بکرێن مەبدەئیان هەبێت و ئینتیمایان هەبێت بۆ خاک و نیشتمان و فێربکرێن هەست بەبەرپرسیاریەتی بکەن و خۆیان بەتاکێک بزانن کەبەرپرسیارن لە بەرەوپێشچوونی وڵات و بە باشی فێر بکرێن کە بێگومان پێویستی بە سیستەمێکی باشتری پەروەردە هەیە, چونکە هەر ئەمانەن کە لەداهاتوو لە دام ودەزگاکان دادەمەزرێن و کاری هاوڵاتییان رایی دەکەن, بۆیە پێویستە باشترین سیستەم پەیڕەو بکرێت, جێخۆیەتی بۆ باشتر کردنی کەرتی پەروەدە و فێرکردن, وەزیری پەروەردە ئەگەر ئەو دەسەڵاتەشی نەبێ لە ڕێگەی سەرۆک وەزیران هەوڵی گۆڕینی سیستەمی خوێندنی وڵات بدات چونکە شایستەی گۆڕین و دەستکاری کردنه .
دەکرێت سود ئەزموونی وڵاتانی پێشکەوتوو وەربگیرێت کە دەبینین هەرچی مەبدەئە لای ئەوان هەیە, هەر لەسەرەتادا مناڵەکان فێری هەموو شتێکی ژیان دەکرێن تاکی بەرپرسیاریان لێ دەردەچێت، لای ئێمەش فێری مشەخۆری وتەمبەڵی دەکرێن کە تەنها گرنگی دەدەن بەبەدەست هێنانی بروانامە و هیچ شتێک فێرنابن, لە کاتێکدا بڕوانامە بایەخی نییە کە زانست و مەعریفەت و مەبدەئی لەگەڵ نەبێ
زاری كرمانجی