تاوانی لەباربردن
د.دیلمان ئازاد حەسەن

یەکیک لەو بابەتانەی لە پزیشکی دادوەری مامەڵەی لەگەل دەکەین حالاتی لەبارچوون بەس ئەگەر تاوان و جیابوونەوەو سکاڵای لەسەر بیت ئینجا دەبیتە حالەتی پزیشکی دادوەری.

ئەو حالەتەی باسی دەکەم یەکیکە لە سەدەھا حالەت رۆژانە روودەدات .

دوو ھاوسەر ھاتبونە سەر حالەتی لیک جیابوونەوە پرسیارمان کرد بۆ جیا دەبنەوە؟ ئافرەتەکە لە وەڵام گوتی من زگم ھەبوو زانیم پێمان بەخێو ناکریت بەدزی لەبارم برد لە عیادەکی بچوکی تاریکی  پەنا کۆڵانان..ئیستاش میردەکەم زانی دەیەوی لیم جیابیتەوە لەسەر ئەوە بۆیە دادوەر ناردوومی تاکو دلنیا بێتەوە لەوەی لەبارچوونم ھەیە.ئینجا باسی شێوازی لەبارچوونەکەی کرد کەچۆن بۆی کردووە کە بەداخەوە کارەساتە ئەوەی روودەدات.

لەم بابەتە دەمەوێ ئەوە باس بکەم جگە لە کوشتنی روحێک ماڵیکیش تێک چوو لەسەر ئەو تاوانە..لە یاسای عیراقی لەباربردنی مندال بە تاوان ھەژمار دەکریت و سزای لەسەرە بۆ ھەردوو لا ئەوەی لەبارچوونەکە ئەنجام دەدات و ئەوی دەیەوێ مندالەکە بچووێنی.

لە رووی زانستیەوە ئەو کاری لەباربردنی مندال زۆر زیانی ھەیە لەسەر تەندروستی ئافرەتەکە و بە یەکیک لە ھۆکارەکانی مردن دادەنریت بەتایبەتی ئەگەر وەک ئەوەی ئێستا روودەدات لە کۆلانان بکریت و بە ناتەندروستی.

تکایە رێگری بکەن بە ھەموو لایەک لەکاری نا یاسایی و تاوان ..

لە جیاتی ئەوە ھەول بدریت کار بکریت لەسەر چاککردنی یاسایی لەباربردن لە یاسای عیراقی نەک ئەو جۆرە کەسانە لە تاریکی کۆلانان وەک مافیا بازرگانی دەکەن بە گیانی مرۆڤ و بەشێوەیەکی دڕندانە..


AM:03:36:08/04/2021