جەنابی پڕۆست
گوڵزار حەمە فەرەج

تاكە شتێك بەم ژیانەت ببەستێتەوە خۆتیت، بەڵام ئەمە پێچەوانەی ئەو راوبۆچوونە بوو كە مارسیل پڕۆست بۆ سلیست ئەلبارە ھەیبوو، كە ھەشت ساڵ پێش مردنەكەی و لە گرنگترین رۆژانی ژیانی لە پەنا پڕۆستەوە بەسەری برد، سلیست تەنها كەسێكە راستییەکانی لە بارەی ھاوڕێیانی پڕۆست و، عەشق، نیگای بۆ جیهان و چۆنییەتی بیرکردنەوە و كاری ئەم بلیمەتەی بۆ هەموان ئاشكرا كرد.

مارسێل پڕۆست نووسەری بەناوبانگ و بلیمەت كە توانایەكی درەوشاوەی ھەبوو لە نووسیندا، خاوەنی چەندین خەڵاتە، گرنگترینان خەڵاتی كۆنگۆری بەدەستهێنا، بەمەش لەبەر گرنگی خەڵاتەكە سەدەیەك پێش سەردەمی خۆی كەوتبوو، لەبەر ئەوەی روئیایەكی جوانی ھەبوو بۆ نووسین و خاوەن ھەستێكی قوڵ بوو، كەسانی بەرامبەری بە نیگای ئەپشكنی، پێی وابوو لە ناخی خۆیدا بۆ بەھەشتە ونبوەكان دەگەڕێ، لەبەر ئەم ھۆكارانە بەحەزی خۆی و بەمەبەستی خەڵقكردنی بەرهەمەکەی تەنیایی و گۆشەنشینی بۆ ھەشت ساڵ لە ساڵەكانی كۆتایی تەمەنی ھەڵبژارد.

ھەرچەند تەمەنێكی زۆری نەبوو، ژنیشی نەهێناوە، چونكە ئەو ئەیگوت، لەگەڵ ژنێك چیم بكردایە كە ھەمیشە حەز ئەكات ھەموو ژیانم لە گەشتوگوزار و گەڕاندا بەرمەسەر و چۆن ئەتوانم درێژە بەكاری نووسین بدەم، من پتر لەھەر شتێك پێویستم بە ئارامیە و لەگەڵ رۆمانەكانم زەماوەندم كردووە، تاقە شتێك كە بۆ من گرنگە نووسینەكانمە، ھەر لەبەر ئەوەش عاشق نەبووە، كە ئەیگوت عاشق بوون چاوەڕوانیگەلێكی بە شوێنەوەیە، سلیست سەرەكیترین گەواھیدەرێك بوو لە دڵی ژیانی ئەودا ترپەی دەھات، لێی ئەدا و بەدەربڕینی خودی ئەو، مردنی پڕۆست كۆتایی ژیانی سلیست بوو.

سلیست ھەرچەند وەك بەردەستێك ئیشی دەكرد لای جەنابی پڕۆست، بەڵام خۆی گوتەنی ئەو كات ژیان وەك نۆتەی موزیك نەزمی ھەبوو، سلیست ئەلبارە ئەو بەختە باشەی ھەبوو لەو دیو یادەوەرییەكانی جەنابی پڕۆست و گەڕانەوە لە شەونشینەكان، لاساییكردنەوە و پێكەنینە مناڵانەكانی و گوێ لە ڕاڤە و وەسفەكانی بگرێت، یان فڵانە بەشی لە رۆمانەكەی بەدەنگی بەرز بۆ ئەو بگێڕێتەوە، لە زاری سلیست خۆیەوە دەڵێ كاتێك شەونشینەكانی بۆ دەگێڕامەوە بە جۆڕێك پێدەكەنی ماندویەتی لە لەشمدا دەرئەچوو.

جەنابی پڕۆست خاوەنی چەندین نووسین و بڵاوكراوە بوو لە گۆڤار و چەندین رۆمانی چاپكراو بوو لەوانە، (گەڕان بە دوای كاتی لە دەستچوودا).

جەنابی پڕۆست عەشق بۆ موزیكی لە دایكییەوە بە میرات بۆ مابوویەوە وھەموو نۆتەكانی خانم پڕۆستی ھەڵگرتبوو، زۆر ئەچوو بۆ كۆنسێرت و لە بنەماوە دۆستایەتی لەگەڵ ھەموو بوارەكانی ھونەر ھەبوو ھەمیشە تاریفی « كارتیدڕاڵەكان، ڤێرمەر، ڕێنوار، دوگالە، بالە روسكانی دیاگیلیڤ »ی ئەكرد، ھەموو ئەو كەسانەی كەڕۆمانەكەیان ئەناسی ئاگایان لە كەسێتی خەیاڵی ڤینتۆی ھەبوو. ڤینتۆی ڕۆمانەكەی، مۆسیقارانە و بۆ دروستكردنی ئەم كەسێتییە سروشی لە مۆسیقارەکان وەردەگرت، لەوانە بتهۆڤن و مۆزارت و فڕانك و چ ئەوانەی كە زیندوو بوون وەك دیوسی، لە راڤە و شیكارییەكانییدا سودی لە كەسانێكی دیكە وەردەگرت كە سەردانیان ئەكرد وەك فۆرەو، ڤێنیسنت دیندی.

لە كۆتاییەكانی ژیانیدا كۆتا رۆمانی بەدەستەوە بوو، خەمخۆری تەواو بوونی رۆمانەكەی بوو نەك مردن، دەرفەتی تەواو بوونی نەداو، ئەو شەوەی كە وشەی كۆتایی ڕۆمانەكەی نووسی نەخۆشی رەبۆكەی ھەرەسی پێ ھێنابوو چونكە لەبەر نەخۆشییەكەی نەیدەتوانی لە شوێنكی گەرمدا بنووسێت، لە ژوورێكی ساردی وەك بەستەڵەكدا دەژیا، كات لەلایەن جەنابی پڕۆستەوە ڕێبەری ئەكراو تێپەرینی كات وردە وردە ئەوی ئەسوتاند و وەك مۆمێك لە ناوی ئەبرد، بەردەوام چاودێری ئەكردو بە شوێنییەوە بوو، بۆ دوا جار دڵە گەورەكەی لەلێدان كەوت و، بەڵام لەشەوی بەخاكسپاردنی تەرمەكەی، كتێبی رۆمانەكەی لەسێ بەرگدا لە جامخانەیەكی درەوشاوەدا بوو، رێك لە باڵە كراوەكانی فریشتەگەلێك ئەچوون كە خەریكی سازكردنی شەونشییەك بوون ۆ كەسێك كە ئیدی لە نێوانیاندا نەبوو و وەك سمبولێك لە رۆژی پەسڵان ھەژمار ئەكرا.

-knwe
AM:12:48:04/01/2021