دوابه‌دوای بڕیاره یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ وه‌ستاندنی خوێندن له پایزی 2020 و دواخستی بۆ سه‌ره‌تای ساڵی 2021 و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ هه‌ڵبژاردنی خوێندنی ئاوێته له ناوه‌نده‌كانی سه‌ربه خوێندنی باڵا له سه‌رجه‌م كه‌رته حكومی و تایبه‌ته‌كاندا، ئێستا سه‌رلێشێواوییه‌ك به‌دی ده‌كه‌ین له ناو فێرخوازان و مامۆستایان‌دا و به‌شێك له كۆلێژه حكومییه‌كان ده‌وام ده‌كه‌ن و به‌شێكیان پابه‌ند نین و هه‌ندێك جار له مامۆستایانه‌وه به‌رپه‌رچ دانه‌وه هه‌یه و له هه‌ندێك دۆخدا له‌لایه‌ن فێرخوازانه‌وه ناڕه‌زایی و به‌رپه‌رچدانه‌وه هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌م ونبوونه‌ی ناوه‌نده حكومییه‌كاندا، ناوه‌نده تایبه‌ته‌كان (ئه‌هلییه‌كان) توانیویانه پرۆسه‌ی خوێندن جێبه‌جێ بكه‌ن و به‌بێ دابڕان درێژه‌ی پێ بده‌ن.
ئه‌گه‌ر زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی سه‌ربه خوێندنی باڵا بكه‌ینه‌وه، ده‌بینین به گشتی پرۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وامه، به‌ڵام به كه‌موكوڕییه‌وه، له دۆخێكی وه‌ك ناوه‌ندو زانكۆ حكومییه‌كاندا، به‌وپێیه‌ی پابه‌ندبوونیان به‌راورد به ناوه‌نده ئه‌هلییه‌كان زۆر كه‌متره، ره‌نگه ئه‌مه‌ش بگه‌ڕێته‌وه بۆ جیاوازیی تێڕوانین بۆ كاركردن و پابه‌ندبوون و هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتی له‌نێوان ئه‌م دوو كه‌رته‌دا، هه‌رچی ده‌رباره‌ی ناوه‌نده ئه‌هلییه‌كانه، به په‌یمانگه و زانكۆكانیشه‌وه، توانیویانه له سه‌ره‌تای وه‌رزی خوێندنی 2020-2021 پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ستپێبكه‌ن و به شێوازی ئاوێته ئه‌مساڵی خوێندن به‌ڕێوه ببه‌ن، ئه‌وه‌ش به ره‌چاوكردن و له‌ژێر رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیدا و سه‌ركه‌وتووانه‌ش به‌رده‌وامیی به پرۆسه‌كه بده‌ن له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندندا.
لێكه‌وته‌كانی ئه‌م پرۆسه‌یه له ئێستادا و داهاتوودا
ئێستا وه‌ك یه‌كێك له وڵاتانی جیهانی سێیه‌م كه له گه‌شه‌سه‌ندنداین و ئاشنا نین به خوێندنی ئه‌له‌كترۆنی، به‌رپه‌رچدانه‌وه و ئاسته‌نگی زۆر هه‌یه و تێگه‌یشتن له كۆی پرۆسه‌كه له ئاستێكی نزمدایه و زۆرینه‌ی دانیشتووان وه‌ك حوكمێكی ناچاریی ده‌یبینن له‌پێناوی رێكاره ته‌ندروستییه‌كاندا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دووربین بین و دیوێكی تری پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌له‌كترۆنی و ئاوێته لێك بده‌ینه‌وه، ئه‌وا گه‌لێك لێكه‌وته‌ی به‌سوودی ده‌بێت بۆ مامۆستایان و فێرخوازان كه له‌گه‌ڵ كاتدا جێی خۆی ده‌گرێت و گۆڕانكاریی له ته‌واوی تێگه‌یشتن بۆ شێوازه‌كانی فێربوون دروست ده‌كات.
ئه‌گه‌ر باسی سووده‌كانی بكه‌ین بۆ مامۆستایان، ده‌بینن له چه‌ند مانگی رابردوودا مامۆستایان به شێوه‌یه‌كی گشتی ناچاربوون پلاتفۆرمه ئه‌له‌كترۆنییه‌كان به‌كاربهێنن كه ره‌نگه پێشتر پێی ئاشنا نه‌بووبێتن، چه‌ندین ۆركشۆپ و سیمینار و خولێك له شێوازی وێبینار به‌ڕێوه‌چوون كه زۆرینه‌ی كادرانی ئه‌كادیمی توانیان به‌شداربن به‌و پێیه‌ی كاته‌كانی له ئێواراندا داده‌نرا و زۆرینه‌یان ده‌یانتوانی به ئاسانی له ماڵی خۆیانه‌وه به‌شداربن. به‌راورد به رابردوو له‌كاته‌كانی رۆژدا (كاته‌كانی كاركردن) به‌ڕێوه‌ده‌چوون و كه‌سانێك به‌هۆی كاره‌كانیان یان دووریی شوێنه‌كه نه‌یان ده‌توانی به‌شدار بن، به‌ڵام ئێستادا وێبیناری هاوبه‌ش ده‌كرێت له‌نێوان شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا كه سه‌رجه‌م هاووڵاتیان و كادرانی ئه‌كادیمی ده‌توانن تێیدا به‌شداربن، ئه‌مه‌ش به‌بێ هه‌ستكردن بووه‌ته گۆڕانكارییه‌كی پۆزه‌تیڤ بۆ ئێستا و داهاتوو له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان.
سووده‌كانی ئه‌م شێوازه بۆ ئاینده
یه‌كێك له سووده‌كانی تری كرانه‌وه بۆ فێربوون و خوێندنی ئه‌له‌كترۆنی، ده‌ستپێكردنی به‌شداربوون له خول و ۆركشۆپه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بوو، كه ئه‌مه‌ش مامۆستایان و فێرخوازان سوودیان لێ بینیووه و ره‌نگه پێشتر به رێگه‌یه‌كی سوودبه‌خشیان نه‌زانیبێت به‌ڵام ئێستا بیركردنه‌وه‌كه گۆڕاوه و خۆگونجاندنێكی زیاتر هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێژه‌یه‌ك له مامۆستایان توانیویانه درێژه به خوێندنی باڵا بده‌ن له رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا و له‌هه‌مان كاتدا كاره‌كانیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن له كوردستاندا.
هه‌رچی ده‌رباره‌ی فێرخوازانیشه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سوودێكی زۆر به شێوازی كاركردنیان ده‌گه‌یه‌نێت بۆ پاشه‌ڕۆژ، ئه‌م پرۆسه‌یه توانیوێتی تێڕوانینی ئه‌وانیش بگۆڕێت و بگونجێن له‌گه‌ڵ شێوازی ئه‌له‌كترۆنی و توانا ته‌كنیكییه‌كانیان پێش بخه‌ن و له قاڵبی بیركردنه‌وه‌ی پێشوویان ده‌ربچن و ئه‌گه‌ر دۆخی ته‌ندروستی دووباره خراپ ببێته‌وه، ئه‌وا به‌ئاسانی بچنه سه‌ر شێوازی خوێندنی ته‌واو ئه‌له‌كترۆنی.
-knwe