ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر منداڵێكی كۆمه‌ڵگای ئێمه بپرسیت چیرۆكی ئه‌و فیلمانه‌ی كه له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان پیشانده‌درێن چین؟ ئه‌وا بێگومان چه‌ندین چیرۆكی جیاوازت بۆ ده‌گێڕێته‌وه به‌تایبه‌تی چیرۆكی ئه‌و منداڵه ژیكه‌ڵه‌یه‌ی كه له‌فیلمی (بوكی بچوكدا) ڕۆڵی بینی، كه زۆرێك له‌منداڵ‌و خێزانی كوردی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردبو.
ئه‌مه به‌شێكه له‌و كاریگه‌ریه ده‌رونیه خراپه‌ی كه میدیا له‌سه‌ر تاك به‌تایبه‌ت منداڵ به‌شێوازێكی خێرا دروستی ده‌كات، ئه‌وه‌ش واده‌كات منداڵ توانای لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامانه‌ی نه‌بێت، به‌ڵكو راسته‌وخۆ پێیوابێت ئه‌و جۆره توندوتیژیانه‌ی كه له‌و فیلمانه‌دا نمایش ده‌كرێت به‌شێك بێت له‌راستی، ره‌نگدانه‌وه‌شی له‌سه‌ر بیر‌و ره‌فتاره‌كانی منداڵان ده‌بێت.
ده‌رونزانی میدیا، زانستێكی نوێی ده‌رونیه، كاریگه‌ری میدیا له‌سه‌ر كۆی هه‌ستی وه‌رگرو ئاراسته‌و بیركردنه‌وه‌كانی لێكده‌داته‌وه، پێیوایه میدیا دامه‌زراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیر‌و هزری وه‌رگر هه‌یه‌و به‌وه‌ش له‌ئاكارو هه‌ڵسوكه‌وتیدا ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت.
كارل هۆفلان پێیوایه میدیا هاوبه‌شی له‌سه‌ر ئاراسته‌و بیروڕای ڕه‌وشی كه‌سانی تر ده‌كات‌و ده‌ڵێت" میدیا پرۆسه‌یه‌كه كه به‌هۆیه‌وه كه‌سێك ئاگاداری ده‌نێرێت بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشی كه‌سانی تر راستبكاته‌وه".
وته‌یه‌كی میدیایی هه‌یه كه ده‌ڵێت میدیا چه‌كێكی دو سه‌ره كاریگه‌ری ئه‌رێنی‌و نه‌رێنی هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه میدیای ئێمه كاریگه‌ری نه‌رێنی زیاتره‌و كار له‌سه‌ر تێكدانی سایكۆلۆژیای وه‌رگر ده‌كات، له‌پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ریكلامیه‌وه تاوه‌كو ده‌گاته پیشاندانی فیلم‌و به‌رنامه جیاوازه‌كان.
بۆ نمونه له‌ماوه‌ی رابردودا هه‌مو منداڵی ئێمه بون به‌شمێشر به‌ده‌ست، رۆڵ‌و كاریگه‌ری (لاكشیمبایان) دوباره ده‌كرده‌وه له‌كۆڵان‌و شه‌قامه‌كاندا، ته‌نانه‌ت جلوبه‌رگی ئه‌و كاره‌كته‌ره بوبوه مۆدێلێك لای منداڵان، پێشتریش له‌رێگای نمایشی هه‌ندێك له‌فیلمه‌كانی دیكه‌وه هه‌مو منداڵانی ئێمه بونه چه‌ك به‌ده‌ست.
سه‌ره‌ڕای كاریگه‌ری ئه‌و فیلمانه‌ی له‌یاریه‌كانی منداڵان له‌رێگای ئامێره‌كانی ئایپادو پله‌یسته‌یشنه‌وه لێده‌درێت‌و به‌نرخێكی هه‌رزان له‌بازاڕدا ده‌فرۆشرێت، منداڵان به‌رده‌وام به‌شێكی زۆر له‌ژیانی رۆژانه‌یان به‌دیار ئه‌م ئامێرانه‌وه به‌سه‌رده‌به‌ن، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ده‌رون‌و مێشكی منداڵان ده‌بێت.
له‌هه‌مو جیهاندا زۆرێك له‌كه‌ناڵه میدیایه‌كان راوێژكاری ده‌رونییان هه‌یه، له‌پیشاندانی هه‌ر به‌رهه‌مێك به‌شێوازێكی رۆژانه به‌م فلته‌ره‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت تاچه‌ند ئه‌و به‌رهه‌مه كاریگه‌ری ده‌رونی له‌سه‌ر وه‌رگره‌كان ده‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه میدیاكانی ئێمه زۆر بێباكانه هه‌مو به‌رهه‌مێك له‌سه‌ر شاشه‌كانیان نمایش ده‌كه‌ن‌و ته‌نها مه‌به‌ستیان پڕكردنه‌وه‌ی كات‌و سه‌رقاڵبونی وه‌رگره‌كانیانه.
ئه‌مه ته‌نها ئه‌ركی میدیا نیه كه پارێزگاری له‌ده‌رونی منداڵان بكات، به‌ڵكو ئه‌ركی خێزان‌و دایك‌و باوكه‌كانه كه كاتێك خۆیان به‌دیار فیلمه‌كانه‌وه داده‌نیشن، منداڵه‌كانیشیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا به‌دیار ئه‌و فیلمانه‌وه دانه‌نێن‌و كاره‌كته‌ری فیلمه‌كانیش به‌منداڵه‌كانیان نه‌ناسێنن، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان له‌جوڵه‌و بزاوتن بخه‌ن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌توێژینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجامبده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شی په‌روه‌رده‌ی ته‌ندروست بۆ منداڵان به‌رهه‌مبێنێت‌و هه‌روه‌ها چاودێریه‌كی توند له‌سه‌ر میدیاكانی دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی پشێوی ده‌رونی له‌كۆمه‌ڵگادا دروست نه‌بێت‌و، كۆمه‌ڵگایه‌كی ده‌رون ته‌ندروستمان هه‌بێت.