سێ زیندانی کورد لە بەندیخانەی ئورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارەدران.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە " بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢ی ئاب سزای سێدارەی سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی حەمزە ڕەزایی خەڵکی سەڵماس، سێپهر عەباس نژاد و ئەسکەندەر زارع هەردوو خەڵکی ئورمیە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا".
هەنگاو دەڵێت " ئەم سێ هاووڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو".
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی جوار مانگی ڕابردوودا لانیکەم سزای سێدارەی ٢٠ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.
-speemedia