ڕێکخراوی ئینتەرنیوز دوابەدوای پێشکەشکردنی چەندین ڕاهێنان دەربارەی سەلامەتیی دیجیتاڵی بۆ بەشێکی بەرچاو لە ڕۆژنامەوانان و چالاکوانان لە هەرێمی کوردستان و عێراق، ڕێبەرێکی تایبەت بە سەلامەتیی دیجیتاڵی بۆ ڕۆژنامەوانان و چالاکوانان بەرهەم هێناوە.
کە ئامانج لەو ڕێبەرە بەردەستخستنی زانیاریی تەکنیکی بنەڕەتییە لەبواری سەلامەتیی دیجیتاڵی بۆ ڕۆژنامەوانان و چالاکوانان، تاکو بتوانن لە کەشێکی سەلامەت و دوور لەچاودێری، کارەکانی خۆیان لە رێگەی ئامرازە دیجیتاڵییەکان ئەنجام بدەن.
ھەموو ئامێرێکی زیرەک کە ڕۆژانە ئینتەرنت بەکاربھێنێت، ڕووبەڕووی ھەڕەشەو مەترسی زۆر دەبێتەوە، بەو پێیەی ئینتەرنێت پڕە لە بەرنامەی مەترسیدار و بەردەوام ئەو بەرنامانە ھەڕەشە دروستدەکەن لەسەر بەکارھێنەران، بۆ ئەوەی بەردەوام کۆمپیوتەر و مۆبایلەکان پارێزراو بن پێویستە کۆمەڵێک ڕێکار ھەن بەردەوام لەبەرچاو بگیرێن.
ئەم ڕێبەرە چەندین بابەت لەخۆ دەگرێت کە بریتین لە:
1.بنەما سەرەکییەکانی پاراستنی کۆمپیوتەر و مۆبایل
2.لەناوبردنی بەرنامە مەترسیدارەکان
3.چۆنییەتی دروستکردنی وشەی نهێنی (پاسوێرد)ی بەهێز
4.چونەژوورەوە بەدوو هەنگاو
5.گەڕانی شاراوە لەناو ئینتەرنێت
6.پەیوەندی پارێزراو
7.سڕینەوەی زانیاری بەشێوەی سەلامەت و یەکجارەکی
8.بەکۆدکردنی زانیاری
9.ڕاوکردن (Phishing) و جۆرەکانی
لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە دەتوانیت ئەم ڕێبەرە داونلۆد بکەی: