ته‌ندروستی عێراق مردنی 13 كه‌س و توشبونی 5756 كه‌سی دیكه‌ی به‌كۆرۆنا راگه‌یاند




میترۆ, خه‌ندان

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ 13 توشبوی كۆرۆنا مردون كه‌ سێ كه‌سیان له‌ هه‌رێمی كوردستان بون، هه‌روه‌ها پێنج هه‌زار و 756 توشبو تۆماركراون.
 
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردودا  پێنج هه‌زار و 756 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و كۆی گشتی توشبوان گه‌یشته‌ دو ملیۆن و 159 هه‌زار و 993 توشبو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، دو هه‌زار و 756 توشبوی كۆرۆناش چاكبونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 13 توشبوی كۆرۆنا مردون، كه‌ دو كه‌سیان له‌ هه‌ولێر و كه‌سێكیشیان له‌ سلێمانی بو، كۆی گشتی به‌كارهێنانی ڤاكسینیش گه‌یشته‌ نۆ ملیۆن و 94 هه‌زار و 272 ژه‌م.


PM:12:03:25/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌