میترۆ سوپاسی سەرۆکی پەرلەمان دەکات




بەیانی  ئەمڕۆ  ٢٥ی کانوونی دووەم، وەفدێکی سەنتەری میترۆ  سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی کرد.

ئامانج لە سەردانەکە رادەستکردنی راپۆرتی  رەوشی ئازادی رۆژنامەنووسی بۆ ساڵی ٢٠٢١، لەم بارەییەوە ئاڤان جاف ، رێکخەری سەنتەری  میترۆ لەھەولێر، رایگەیاند؛سەردانەکە  لە چوارچێوەی  بەرنامەیەکدایە بۆ دیداری  کەسانی خاوەن بڕیار و کونسڵگەری وڵاتان،  خستنەڕووی رەوشی  ئازادی رۆژنامەنووسی لەژێر رۆشنایی  راپۆرتی ساڵانەمان.

ئاڤان وتی؛سوپاسی   سەرۆکی  پەرلەمانمان کرد لەپای پشتیوانی بەردەوامی لە ئازادی رۆژنامەنووسی، جەختیکردەوە یەکەمین سەرۆکە لە ھەرێمی  کوردستان  کە داوای  لێبوردنی لە رۆژنامەنووسێک کردبێت لە بەرامبەر ھەڵەیەک کە بەرامبەری کراوە.


PM:03:31:25/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌