کورتە فیلمی "هەورەبان" بەرهەمهێنرا





میترۆ، ئێن ئاڕتی‌ 
کورتە فیلمی سینەمایی "هەورەبان" گۆران سەرگەوڵووی دەرهێنانی بۆ کردووە، بەرهەمهێنراوە کە چەندین ئەکتەری بە توانا رۆڵیان تێدا بینیوە.

گۆران سەرگەڵوویی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاندووه‌، کورتە فیلمەکە ناوی (هەورەبان)ە و ژانری فیلمەکە سیاسی کۆمەڵایەتییە ، سیناریۆ و دەرهێنانی خۆیەتی.

ئاماژەی بەوەکردووە، تەواوی دیمەنەکانی کورتە فیلمەکە لە کوردستان تۆمارکراوە و لە ئێستادا لەقۆناغی پۆست پڕۆدێکشندایە.

سەبارەت بە کورتە فیلمەکە وتی "(هەورەبان) رۆماننوسی دیاری کورد (نەبەرد فوئاد)ە و هەریەکە لە هونەرمەندان، جەزا حەمە سەعید و مەریوان کەریم و ماهیر ستار و هاوناز ڕۆڵی تێدا دەبینن".

گۆران ئاشکرایکرد، هەریەکە لە هونەرمەندان بەختیارعەبدولڕەحمان وەک یاریدەدەری دەرهێنەر و ئەڤین غەریب وەک ئارایشت و شڤان خزر وەک ئاڕت دایرێکتەر و نەبەرد فوئاد وەک پرۆدیوسەر و شاڵاو عەلی وەک ڕاگەیاندنی بەرهەمەکە بەشدارییان تیادا کردووە.


PM:04:07:31/05/2022




ئه‌م بابه‌ته 412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌