میترۆ، سلێمانی
نوێنه‌ری یونامی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، مایه‌یی نیگه‌رانیه كه ده‌بینین ئه‌و دۆخه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌گوزه‌رێت و میدیاكاران به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی پێشێلكاری ده‌بنه‌وه.
به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ كه‌یسی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی كه له كاتی خۆپیشاندانه‌كه‌ی 6ی ئه‌م مانگه به‌رامبه‌ر میدیاكاران كرا، ئه‌مڕۆ 9ی ئابی 2022، نوێنه‌ری یونامی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان ئانییت لییس، سه‌ردانی ئۆفیسی سه‌نته‌ری میترۆی له سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌و ڕۆژنامه‌نووسانه كۆبووه كه له‌كاتی خۆپیشاندان پێشێلكارییان به‌رامبه‌ر كراوه.
له‌و دیداره‌دا، هه‌ژان خالید توێژه‌ر له سه‌نته‌ری سه‌نته‌ری میترۆ باسی له‌و پێشێلكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان كراوه و وه‌ك مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر دۆخی ئازادی ڕاده‌ربڕین و رۆژنامه‌نووسی له هه‌رێمی كوردستان ناوبرد.
وتی" ئاماره‌كان جێگه‌ی نیگه‌رانی و هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر كردنه و نیشانه‌ی پرسیار ده‌خاته سه‌ر ڕه‌وشی ئازادی مافه‌كانی مرۆڤ و میدیاكاران".
وتیشی: داوای به‌ده‌نگه‌وه هاتنی زیاتری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین و بێده‌نگ نه‌بن له‌و پیشێلكارییانه‌ی كه به‌رده‌وام به‌رامبه‌ر میدیاكاران و چالاكوانانی مافی مرۆڤ ده‌كرێت".
هه‌ر له‌و دیداره‌دا، رۆژنامه‌نووسان باسیان له‌و پێشێلكارییه زه‌قانه‌كرد كه له‌كاتی خۆپیشاندان و دوای خۆپیشاندان ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.
لای خۆشیه‌وه ئهانێت لیيس، نوێنه‌ری یونامی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، مایه‌یی نیگه‌رانیه كه ده‌بینین ئه‌و دۆخه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌گوزه‌رێت و میدیاكاران به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی پێشێلكاری ده‌بنه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئێمه بۆ ئه‌وه لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه گوێبیستی ئه‌و دۆخه بین كه رۆژنامه‌نووسان له‌كاتی خۆپیشاندان ڕووبه‌روی ده‌بنه‌وه".
به‌پێی تلزەترین ئاماره‌ی سه‌نته‌ری میترۆ كه تا ئەمرۆ تۆمار کرروە:
78 پێشێلكاری بەرامبەر بە 60 رۆژنامەنوس و كەناڵی راگەیاندن ئەنجامدراوە, كە بریتین لە:
دەستگیركردن: 26
هەڵكوتانە سەر ماڵ: 4
رێگری: 16
برینداربون بە گازی فرمێسك رێژ: 8
زەوتكردنی كەل و پەلی رۆژنامەوانی: 23
داخستنی ئۆفیسی میدیا : 1