ئێواره‌ى 5ى 12ى 2013 له‌ده‌رگاكه‌ى ماڵى كاوه گه‌رمیانى درا، ده‌نگێك بۆنى مه‌رگى له‌گه‌ڵ خۆى هێنابوو، دواى چه‌ند خوله‌كێكى كه‌م بانگى كاوه كرا‌و له‌به‌رده‌م دایكی‌دا گوله‌بارانیان كرد، گوله‌یه‌كیش به‌ر هه‌ورییه سپییه‌كه‌ى سه‌رى دایكى كه‌وت، له‌و ئێواره‌وه ئیدى چیرۆكى كاوه بوه حه‌سره‌تى گه‌وره‌و له‌دایكبونى ئامه‌د-ى كوڕیشى چه‌ند ڕۆژێك دواى مه‌رگى باوكى، ئازارى چیرۆكه تراژیدییه‌كه‌ى هێنده‌ى تر به‌سوێكرد.
کاوە گەرمیانی ناوی تەواوی (کاوە محه‌مه‌د ئەحمەد)ه ساڵى 1979 له‌دایكبوه، سەرنوسەرى هه‌ردوو گۆڤاری ڕایەڵ‌و گه‌ڕان بوو، هەروەها کاری بۆ ڕۆژنامەی ئاوێنەش ده‌كرد، دانیشتوى قه‌زاى كه‌لاربوو.
لەدوای تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی، خۆپیشاندان‌و ناڕەزایییەکان زۆربەی ناوچەکانی کوردستانی گرتەوە، زۆربەی ڕێکخراوو حزبە کوردییەکان ئیدانەیان کرد، هاوکات کاردانەوەی نێودەوڵەتیشی لێکەوتەوەو ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‌و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى ئه‌وروپى به‌دواداچونیان بۆ دۆسیه‌كه كرد....
-Sharpress