میترۆ، میلله‌ت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی وه‌ڵامی راپۆرتێكی رۆژنامه‌یه‌كی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی دایه‌وه و رایگه‌یاند "به‌هۆی پرسی لایه‌نداری هیچ ئه‌فسه‌رێكمان له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه نه‌گواستووه‌ته‌وه و چه‌ندین ئه‌فسه‌رمان هه‌یه سه‌ر به گۆڕانه و له شوێنی خۆیان ماونه‌ته‌وه".
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "میلله‌ت" نێردراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی زه‌مه‌نی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی داوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "ماوه‌ی زیاتر له‌ساڵێكه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گۆرانكاری به 120 ئه‌فسه‌ر له‌به‌ش‌و بنكه‌كانی كردووه، هه‌ر ئه‌فسه‌رێك سه‌ر به‌هه‌ر لایه‌نێك بێت ئه‌گه‌ر له‌شوێنێكی تر پێویستمان به‌راژه‌ی هه‌بووبێت گواستومانه‌ته‌وه، نه‌ك هۆكاری گواستنه‌وه‌كه‌ی لایه‌نداری‌و ئه‌ندامبوونی بێت له‌حزبێكی دیاریكراو".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "هه‌ر گۆرانكارییه‌ك بكرێت، نابێت لێكدانه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی بۆ بكرێت‌و بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ باگراوه‌ندی حزبی ئه‌فسه‌ره‌كه، به‌ڵكو گۆڕانكارییه‌كان بۆ باشتر راییكردنی كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانه‌و هه‌ر كات هه‌ر گۆرانكارییه‌ك به‌باش بزانین ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه كه چه‌ندین ئه‌فسه‌رمان هه‌یه سه‌ر به‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌و له‌شوێنی خۆیان ماونه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وامن له‌ئه‌ركدا".