ژمارەیەك رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی ئێرانی داوادەكەن رێگریبكرێت لەشەڕی وڵاتەكەیان و ئەمریكا






میترۆ، رادیۆ نەوا
زیاتر لە 100 چالاكوان و رۆژنامەنوسی دیاری ئێران لە نامەیەكی كراوەدا هۆشداری دەدەن لە مەترسیەكانی هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان وڵاتەكەیان و ئەمریكا و داوا لە نەتەوەیەكگرتوەكان و چەند وڵاتێك دەكەن، رێگری بكەن لە روودانی شەر لە نێوان ئێران و ئەمریكا.

116 نوسەر، رۆژنامەنوس و چالاكوانی دیاری نیشتەجێی ناوخۆ و دەرەوەی ئێران لە نامەیەكدا كە ئاراستەی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان، یەكێتی ئەوروپا ژاپۆن و چەند وڵاتێكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان كردووە باسیان لەوەكردووە، كە دەرەنجامی هێرشكردنە سەر  وڵاتەكەیان، كارەساتبار دەبێت، هەروەك چۆن لە عێراق و ئەفغانستان روویدا.

جەختیشیان كردۆتەوە، هەنگاوی لەو جۆرە دەبێتە هۆی روودانی كارەساتی مرۆیی و قوڵبوونەوەی كێشەكانی ناوچەكە.
ئەو نوسەر و چالاكوانە ئێرانیانە داواشیان كردووە رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و ئەو وڵاتانەی ئامادەیی خۆیان بۆ نێوبژیوانی لە نێوان تاران و واشنتۆن دەربڕیوە هەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە و رێگری بكەن لە روودانی شەڕ و كارەساتی گەورەی مرۆیی.


AM:11:39:27/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌