نەبڕیارە و نە قەدەغەش کراوە وای بە حاڵی رۆژنامەنوسان



هانا چۆمانی Hana Chomani 
زۆرجار بەهۆی نەبوونی زانیاری یاسایی و مەعریفە لەسەر بابەتەکان رۆژنامەڤانەکان زۆریان توشی هەڵە دەبن و هەندێکیان هیچیان بەسەر هیچەوە نیە
هەندێک لە رۆژنامەنوسان بۆ سوکایەتی کردن بە عەقڵی خەڵک، هەندێکیان لە نەخوێندەواری و هەندێکیان لەنەزانی و نائاگای خۆیان، کۆمەڵگا و خۆشیان بەلاریدا دەبەن  
زۆربەی میدیا.و رۆژنامەڤانەکانی دوێنێ کە لەپشت کورسی و مێزەو خەریکی نوسینن.و تاقەتیان نیە گەرانێک بکەن و یان لێدوانێکی بۆ وەرگرن یاخود سێرچێک بکە کەوتنە هەڵەوە
یەکەم: ئەنجومەنی پارێزگا دەستەڵاتی ئەو بریارانەی نیە بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ و یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان، بەلكو تەنها دەتوانێت پێشنیاز بۆ پارێزگار یاخود وەزارەتی ناوخۆ و حکومەت بکات 
دووەم: نوسراوەکە (نە بڕیارە و نەیاساییە) واتا ئەوە هەڵەیە بنوسرێت (قەدەغەکرد) چونکە کاتێ بڕیار و یاسا نەبێت ناتوانێت هیچ شتێک قەدەغە بکات و رایبگرێت
سێیەم: ئەو نوسراوە یاداشتی دوو لیژنەی ئەنجومەنی پارێزگاییە ئاراستە پارێزگاری سلێمانی و دوو ئیدارەکەی دیکە کراوە، کە وەک داواکارییە تەنها بۆیان دەنێرێت لەبارەی ئەو بابەتە هیچی دیکە، تەبعەن هەڵەی زەقی تایپیشی تێیدا کە ماناکەی گۆڕیووە کە ئەوە کارەساتە
چارەم: جێگری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەگوێرەی ماددەی ۲۷ لە بەشی حەوتەم  دەستەالاتی ئەوەی پێنەدراوە هیچ بڕیارێک و یاساییەک دەربکات وتەنانەت ناتوانێت هیچ ئەرکێکی ئیداریش بەرێوەببات بەبێ رەزامەندی سەرۆکی ئەنجومەن 
پێنجەم:  لەیاداشتەکە نوسراوە هاوێچ نوسراوەماندا وێنەیەک لە یاداشتی ....... واتا ئەوە تەنها ناردنی داواکاریە نەک شتی دیکە و بڕیار و یاسا  واتا بەهیچ جۆرێک قەدەغەکردنی تێدانیە
بۆیە ئەوە شتێکی ناشیرینە ناراستی بەخەڵک بگوترێت و چەواشەکاری بکەن و گاڵتە بە عەقڵی خەڵک بکە 
تێبینی: زۆربەی میدیاکان ئەو هەڵەیەیان کردوە یان بەسەریاندا تێپەڕیووە یان رەگەڵ کەوتوون و یان نەیانزانیووە
 لە کۆمێنت سەیری بکەن بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن دەستەڵاتەکانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن چین


PM:02:42:01/02/2023




ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌