زەوتكردنی ئازادی لە شێروان شێروانی ستەمێكە دژ بە هەموو ئازادیخوازێك






سلێمانی، 20ی تەمووزی 2023: سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت، لەسەرەتای دادگایی كردنی شێروان شێروانی و هاورێكانی مەرجەكانی دادگایی دادپەرورانە پەیڕەو نەكراوەو بەدەر نەبووە لە دەستێوەردانی سیاسی، ئامانج لەو پرۆسەیە دامركاندنەوە و كپكردنی دەنگە ناڕازییەكان و لاوازكردنی ئازادی رادەربڕین بوو. 

بەم بڕیارە نوێیەی دادگای كەتنی هەولێر سەرلەنوێ حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی دادگاییكردنی رۆژنامەنوس و چالاكوانانەوە پەیامێكی ناراستەوخۆ بۆ هەموو رەخنەگرێكی جدی و رۆژنامەنووس و چالاكوانێك دەنێرێت كە چارەنوسیان لە چارەنوسی شێروان شێروانی باشتر نابێت.

ئەمرۆ سەرلەنوێ داگای كەتنی هەولێر، (شێروان شێروانی) ئەندامی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانی بە مادەی 298 و 295 سزای چوار ساڵ زیندانی بۆ دەركرد.

پێشتریش لە 16ی شوباتی 2021  دادگای هەولێر بڕیاریدا شێروان شێروانی و 4 هاوڕێی دیكەی، بەپێی ماددەی 156 لە یاسای سزادانی عێراقی، ژمارە (21) بە شەش ساڵ زیندانیكردن سزا بدرێن.

سەنتەری میترۆ بڕیاری زەوتكردنی ئازادی لە شێروان شێروانی وەك ستەمێك دژ بە هەموو ئازادیخوازێك تەماشادەكات و شەرمەزاری دەكات.

میترۆ جەختدەكاتەوە لەسەرەتای دادگایی كردنی شێروان شێروانی و هاورێكانی مەرجەكانی دادگایی دادپەرورانە پەیڕەو نەكراوەو بەدەر نەبووە لە دەستێوەردانی سیاسی، ئامانج لەو پرۆسەیە دامركاندنەوە و كپكردنی دەنگە ناڕازییەكان و لاوازكردنی ئازادی رادەربڕین بوو. 

سەنتەری میترۆ لە ئابی 2009 بە هەوڵی كۆمەڵێك رۆژنامەنوس و بەرگریكاری مافی مرۆڤەوە، بە هاوكاری رێكخراوی  پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ‌و ئاشتی IWPR  ی ئەمریكی دامەزاروە، لەو كاتەوە 12 راپۆرتی دەربارەی رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری بڵاو كردۆتەوە. 

لەسەرەتای دامەزراندنیەوە لە رێگەی پرۆژەوە هەریەك لە  رێكخراوەكانی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ و ئاشتی (IWPR) و رێكخراوی گەلی نەرویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی (IMS)،   Gulf Center for Human Rights، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، رێكخراوی IRI پاڵپشتی كردوە.


AM:11:20:21/07/2023




ئه‌م بابه‌ته 872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌