نەبەز گۆران: میدیای کوردی شەڕی بەرەنگاربونەوەی فکری داعشی پێ نەکراوە




میترۆ، سلێمانی
رۆژنامەنوس نەبەز گۆران رەخنەی لە رەوشی ئێستای میدیای کوردی گرت و بەوە تۆمەتباری کردن کە هەندێکیان خزمەت بە فکری (داعش) دەکەن و زۆربەشیان نەیانتوانیەوە بەرەنگارى فکری داعشییەکان، ببنەوە.

قسەکانی نەبەز لە  ئەو زنجیرە کۆڕەدا بوو کە سێ رۆژی خایاند و ئەمڕۆ هەینی لە هۆڵی گردی ئۆفیسی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان بە ڕێوەچو، باژێروانی سلێمانی بزوتنەکە رێکیخستبوو، (سەنتەری میترۆ)ش بانگهێشت کرابوو.

نەبەز لەو کۆڕەدا کە بە ناونیشانی ( میدیاو مامەڵەکردنی لەگەڵ فکری داعشی) بوو، میدیای کرد بە سێ بەشەوە میدیای ئەهلی و سێبەرو حزبی ئەو پێی وابوو " مدیای ئەهلی سەربەخۆ تەنها لە میدای نوسراودا بونی هەیە ئەوانی تر ئیدعای سەبەخۆبوون دەکەن نەک سەربەخۆن" جەختیکردەوە " تا هەنوکە ئەم میدیایتانە نەیانتوانیوە مامەڵەی تەواو لەگەڵ فکری داعش بکەن چونکە رۆشنبیران غائیبن و چالاک نین لەناو کۆی میدیای کوردیدا"

نەبەز گۆران کە رۆژنامەنوسێکی دیاری ناو بزوتنەوەی (گۆڕان) رایگەیاند لەم هەلومەرجە ناسک و ترسناکەدا کە هەرێم سەرقاڵی روبەروبونەوەی تیرۆرە میدیای کوردی سەرقاڵی شتی لاوەکین وتی" رەخنە لە بونیادی فکری داعش بوونی نییەو تەنها گرنگی بە مەسەلەی رواڵەتی دەدرێت"


PM:07:14:06/03/2015




ئه‌م بابه‌ته 576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌