لە سلێمانی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لەبارەی حوکمدانی دەستگیرکراوەکانی بادینان بەڕێوەچوو



میترۆ
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لە دژی حوکمدانی دەستگیرکراوەکانی بادینان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

پەیامنێرمان لە شاری سلێمانی بە (سپی) ڕاگەیاند" دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٥ی شووبات لەشاری سلێمانی دژی سزادانی پێنج چالاكوان و رۆژنامەنووسەكەی دەڤەری بادینان گردبوونەوەو ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو".

وتیشی" گردبوونەوەکە كاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنێوەرۆ لەبەردەم باخی گشتی سلێمانی سازکرا و تیایدا ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و هاوڵاتیان بەشداربوون".

جێی باسە، ڕۆژی‌ ١٦ی‌ شووباتی ٢٠٢١، دادگای‌ تاوانەکانی‌ دووی‌ هه‌ولێر سزای‌ شه‌ش ساڵ زیندانی‌ به‌سه‌ر هەریەک لە (ئه‌یاس ئه‌كره‌م، شێروان شێروانی‌، شڤان سه‌عید بەڕۆژکی، گوهدار موحەممەد زێباری‌ و هاریوان عیسا) سەپاند، کە ئەوەش ناڕەزایی زۆری لێكەوتۆتەوە و داوا لەدادگای پێداچوونەوە دەكرێت بە بڕیارەكەدا بچێتەوە.


PM:10:46:25/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌