کوێستان محەمەد: دەبێت بەشداریی ژنان لە حکومەتدا زیاد بکرێت



میترۆ
کوێستان محەمەد، ڕۆژی جیهانیی ژنان پیرۆز دەکات و نیگەرانیی لە کەمیی ڕێژەی ژنیش هەیە لە دەمودەزگاکانی حکومەتدا و بە پێویستی دەزانێت، ژنان بە نیوە لەگەڵ پیاو ڕۆڵ وەربگرن.

کوێستان محەمەد، وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنیوز،  پیرۆزبایی هەشتی مارس لەژنانی جیهان و بەتایبەت کوردستان پیرۆز دەکات و هیوا دەخوازێت، لە هەشتی مارسی ساڵی داهاتوودا خواستی ژنانی كوردستان بەدیهاتبێت بەتایبەت لەناو ناوەندەكانی پەیوەست بە حوكمڕانی و ئیدارەدانی كاروبارەكانی حكومەت و پێگەی خۆیان بەرکەوتبێت.

کوێستان محەمەد، سەبارەت بە بەشداریی ژن لە کابینەی لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم، وتی: ڕێژەی ژن لەم کابینەیەدا بە بەراود بە ڕابردوو زیاترە، بەڵام بەدڵنیایەوە لە ئاست خواستی ئێمەی ژناندا نییە، پێویستە بەرکەوتە و ڕێژەی ژن بە نیوە لەگەڵ پیاو لەناو ئەنجومەنی وەزیران، لەناو وەزارەت و دامودەزگاکان بچەسپێت، کە بەهەزاران ژنی بەتوانامان هەیە و دەتوانن بەڕێوەیان ببەن.

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کە لەناو دیوانی وەزارەتەکەیان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتەکەیان، بەرپرسیارێتیی و ڕۆڵی گرنگیان بە ژن داوە لەم کابینەیەدا.

کوێستان محەمەد، ڕاشیگەیاند، سەرقاڵی هەموارکردنەوەی یاسای کارن و بەجۆرێک ئامادەیان کردوە، کە بە هەموارکردنەوەی ژنی کرێکار لە کۆمەڵێک مافی گرنگ سود مەند دەبن.


PM:03:11:04/03/2021




ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌