میترۆ
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5ی ئازاری 2021، ڕه‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ و دیاری محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ، ئاڤان جاف، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ژن، له‌گه‌ڵ کلێمنس سێمتنەر، كونسوڵی گشتی كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ، كاترین یاشكه، كونسوڵی كاروباری سیاسی له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له‌باره‌ی بارودۆخی گشتی و به تایبه‌تیش ڕه‌وشی ئازادی میدیا بوو.
له دیداره‌كه‌دا ڕێكخه‌ری سه‌نته‌ری متیرۆ بۆ داكۆكی له‌مافی ڕۆژنامه‌نوسان باسی له‌و گرفتانهكرد كه دێنه به‌رده‌م خانمانی میدیاكار و جه‌ختیانكرده‌وه له‌وه‌ی ده‌بێت ژینگه‌یه‌كی له‌بار بڕه‌خسێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی خانمان بتوانن به ئازادانه كاری میدیای خۆیان بكه‌ن.
لای خۆشیه‌وه دیاری محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری میترۆ باسی له ئازادی خۆپیشاندان، ئازادی سیاسی و یاساکان و پێشێلکردنی سەروەری لە هەرێمی کوردستان.